سه‌رۆک کۆمارى عێراق گه‌یشته‌ کوه‌یت

11/20/2017 2:57:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 20 ى تشرینى دووه‌مى 2017  به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم به‌ سه‌رۆک کۆمارى عیراق سه‌ردانێکى ره‌سمیى یه‌ک رۆژه‌ گه‌یشته‌ کوه‌یتى پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى کوه‌یت.

له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى ئه‌میریى پێشوازییه‌کى ره‌سمى گه‌وره‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار کرا که‌ پایه‌دار شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسباح میرى ده‌وڵه‌تى کوه‌یت له‌ریزى پێشه‌وه‌ى پێشوازیکه‌راندا بو که‌ ئاوازى سرودى نیشتمانیى کۆمارى عێراق و ده‌وڵه‌تى کوه‌یتى گرتبوه‌ خۆ.

سه‌ردانه‌که‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى پایه‌دار شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح میرى ده‌وڵه‌تى کوه‌یته‌ له‌ چوار چێوه‌ى به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردو وڵاتى برادا، سه‌رۆک کۆمار سه‌رۆکایه‌تیى وه‌فدێکى باڵا ده‌کات که‌ پێکهاتوه‌ له‌ به‌ڕێزان قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى وه‌زیرى ناوخۆ، کازم فنجان وه‌زیرى گواستنه‌وه‌، خاتو عه‌دیله‌ حه‌مود وه‌زیرى ته‌ندروستیی، سامى ئه‌لئه‌عره‌جیى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ک له‌ لێپرسراوانى حکومیی.


زۆرترین خوێندراو