سه‌رۆک کۆمارى عێراق و میرى کوه‌یت کۆبونه‌وه‌

11/20/2017 3:53:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز








نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 20 ى تشرینى دووه‌مى 2017  به‌ِێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ کۆشکى ئه‌میریى له‌ کوه‌یت چاوى که‌وت به‌ شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح میرى ده‌وڵه‌تى کوه‌یت.

له‌ دیداره‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى دوقۆڵیى نێوان هه‌ردو وڵات و رێوشوێنه‌کانى گه‌شه‌پێدانیان. 

سه‌رۆک کۆمارى عێراق و میرى کوه‌یت ئامژه‌یان کرد بۆ گرنگیى په‌یوه‌ندیى برایانه‌ى نێوان عێراق و کوه‌یت و پێویستیى پته‌وکردنیان به‌و جۆره‌ى خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى هه‌ردو گه‌لى برا ده‌کات. 

هه‌ردولا پێویستیى چاره‌سه‌رکردنى هه‌مو مه‌سه‌له‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان و ناکۆکییه‌کانى رابردو و تێپه‌ڕاندنیان و چونه‌ ناو قۆناغێکى نوێى په‌یوه‌ندیى به‌رهه‌مدار و بنیاتنه‌ریان دوپاتکرده‌وه‌.

هاوکات سه‌رۆککۆمارى عێراق سوپاسى زۆرى میرى کوه‌یتى کرد بۆ بانگهێشته‌ بایه‌خداره‌که‌ی، رونیکرده‌وه‌ که‌ پته‌وکردنى پردى په‌یوه‌ندیى و هاریکاریى نێوان هه‌ردووڵات گرنگه‌ به‌ تایبه‌تیى که‌ عێراق به‌سه‌رکه‌وتویى له‌ ده‌ست تێرۆر رزگارى بو و به‌ ئیراده‌ و هێزى عێراقییه‌کان و پشتیوانیى دۆستان له‌ جیهاندا شکستى به‌ تاقمى داعشى تێرۆریست هێناو خاکه‌ زه‌وت کراوه‌کانى له‌ده‌ستیان رزگارکرد.

سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌یکرد که‌ عێراق چاوى له‌ پشتیوانیى گه‌وره‌ و زۆره‌ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌ رزگار بوه‌کان که‌ تێرۆر وێرانى کردون تا ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تییان تیادا ئاسایى بێته‌وه‌، دوپاتیشیکرده‌وه‌ عێراق ئومێدى زۆرى هه‌ڵچنیوه‌ له‌سه‌ر کۆنگره‌ى ده‌وڵه‌تانى کۆمه‌ک به‌خش که‌ له‌ کوه‌یت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. 

لاى خۆیه‌وه‌ شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح میرى کوه‌یت پشتیوانیى وڵاته‌که‌ى بۆ عێراق نوێکرده‌وه‌ که‌ کوه‌یت هه‌میشه‌ له‌ پشتى عێراقه‌، خۆشحاڵییشى ده‌ربڕى بۆ گه‌شه‌ پێدان و به‌ره‌وپێشچونى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردو وڵات.


زۆرترین خوێندراو