4
7 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌هوڵدایه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کان بۆ گه‌شه‌پێدانى کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کانى که‌رکوک
27/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 27 ى تشرینى دووه‌مى 2017  وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م کێڵگه‌ نه‌وته‌کانى پارێزگاى که‌رکوک له‌ژێر کۆنترۆڵى وه‌زاره‌ته‌که‌یاندایه‌ و ڕێککه‌وتنێکى سه‌ره‌تایى له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى به‌ریتانى کراوه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانى ئه‌و کێڵگانه‌.

رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ مه‌زادێکى ئاشکرادا حکومه‌تى عیراق پێشوازى له‌ کۆمپانیا بیانییه‌کان کرد بۆ به‌ستنى ڕێککه‌وتنامه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌کردنى نۆ بلۆکى نوێى نه‌وت و غازى سروشتی، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئۆپێک به‌ نیازه‌ بڕى وه‌به‌رهێنان و قازانجه‌که‌ى گه‌شه‌ پێ بدات.

جه‌بار لوعه‌یبى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : "ئامانج له‌م مه‌زاده‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڕى یه‌ده‌گى نه‌وت و غازى سروشتى زیاد بکه‌ین".

لوعه‌یبى ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ که‌ئه‌و ناوچانه‌ پێشتر فه‌رامۆش کراون، چونکه‌ ئه‌و ناوچانه‌ پێشتر له‌ساڵانى هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا ناکۆکى له‌سه‌ر بووه‌ له‌لایه‌ن عێراق و وڵاته‌ دراوسێکانیه‌وه‌ .

لوعه‌یبى وتیشى "بیروبۆچونى کۆمپانیا بیانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ مه‌رج و خاڵه‌کانى ڕێککه‌وتنامه‌ به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ ئاشکرا کرا که‌ مه‌رجه‌کان جیاواز ده‌بن له‌وه‌ى له‌ ڕێککه‌وتنامه‌کانى پێشودا هه‌بووه‌، "چونکه‌ پێشتر به‌غداد به‌بێ ره‌چاوکردنى به‌رز و نزمى نرخى نه‌وت کۆمپانیاکانى قه‌ره‌بوو ده‌کرده‌وه‌."

 لوعه‌یبى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌  که‌ له‌ کۆتایى ئه‌م مانگه‌دا لیستى کۆمپانیا هه‌لبژێردراوه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن.

له‌ىلا خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاند، بۆریه‌کى نه‌وتى نوێ له‌ قه‌زاى بێجیى سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین داده‌مه‌زرێنێت بۆ سنورى تورکیا له‌ نزیک فیشخاپور به‌ مه‌به‌ستى ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى ناوچه‌که‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group