4
7 سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ده‌ستدرێژیه‌ تێرۆریستیه‌که‌ له‌نه‌هره‌وان ئیدانه‌ ده‌کات
28/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







نوسینگه‌ى به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق  به‌ توندیى ئه‌و په‌لاماره‌ تێرۆریستیه‌ خۆکوژییه‌ى ئیدانه‌ کرد که‌ دوێنێ ئێواره‌ له‌ بازاڕى ئه‌لشه‌مه‌ریى له‌ باشورى خۆرهه‌ڵاتى به‌غداد کرایه‌ سه‌ر هاوڵاتیانى بێدیفاع که‌ سه‌رگه‌رمى کارو کاسپى و شت کڕین بون و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌کیان شه‌هید و بریندار بون که‌ مناڵ و ژنیشیان تیادایه‌، خه‌م و په‌ژاره‌ى قوڵى ده‌ربڕیوه‌ بۆ قوربانیانى ئه‌م تاوا نه‌ قێزه‌ونه‌.

نوسینگه‌ى سه‌رۆک کۆمار له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28 ى تشرینى دووه‌مى 2017  رایگه‌یاندوه‌ ئه‌م تاوانه‌ له‌و بازاڕه‌ میللیه‌دا سه‌رله‌نوێ ترسنۆکیى به‌رپرسیارانى ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ ئاشکرا ده‌کات ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌وانه‌ دورن له‌ ساده‌ترین پێودانگى مرۆیى و ره‌وشتیى به‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵکه‌یان کردۆته‌ نیشانه‌ بۆ تاوانه‌که‌یان که‌ سه‌رگه‌رمى کڕین و فرۆشتنن و ده‌ست ناپارێزن له‌ مناڵ و ژنیش.

هه‌ر له‌و به‌یانه‌دا نوسینگه‌که‌ پرسه‌ و ماته‌مینیى به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسومى گه‌یاندوه‌ به‌ که‌سوکارى شه‌هید و به‌رکه‌وتوانى ته‌قینه‌وه‌که‌، رایشگه‌یاندوه‌ که‌ به‌ڕێزیان داواى له‌ لێپرسراوانى ئه‌منیى په‌یوه‌ندیدار کردوه‌ زیاتر چاو کراوه‌ بن بۆ رێگرتن له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ى ئه‌م تاوانه‌ تێرۆریستییانه‌ و په‌له‌ بکه‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنى ئه‌وانه‌ى له‌ پشت ئه‌م په‌لامارانه‌وه‌ن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group