سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌ کوردستانیه‌کان پرۆژه‌ى بودجه‌ى فیدراڵى تاوتوێ ده‌کات

12/2/2017 10:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2 ى کانوونى یه‌که‌مى 2017 ، به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عیراق له‌به‌غداد پێشوازیکرد له‌ ژماره‌یه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و نوێنه‌ره‌کانیان له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیی.

له‌دیداره‌که‌داپرۆژه‌ى بودجه‌ى فیدراڵیى بۆ ساڵى داهاتو ٢٠١٨ ى تاوتوێکرا که‌ ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندایه‌، ئه‌و کێشه‌ و گرفتانه‌ش باسکرا که‌ دروست ده‌بێت له‌ حاڵه‌تى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌شى هه‌رێمى کوردستان له‌ بودجه‌که‌.

له‌ دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارى عێراق گرنگیى به‌رده‌وامبونى هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانى دوپاتکرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کاندا به‌ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو.


زۆرترین خوێندراو