نه‌جه‌ف ڕێگا نادات فڕۆکه‌خانه‌که‌ى له‌به‌رده‌ستى حکومه‌تى عه‌بادیدا بێت

12/12/2017 4:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌جه‌ف ره‌تیکرده‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌خانه‌که‌ى بداته‌ ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رێکى نوێ به‌ ناوى عه‌لى جه‌واد که‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانیى مه‌ده‌نى عێراقه‌وه‌ فه‌رمانى بۆ ده‌رچووه‌.

عه‌لى جه‌واد ڕایگه‌یاند" دوێنێ پارێزگار و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌جه‌ف کۆبوونه‌ته‌وه‌ بڕیاریان داوه‌ نه‌هێڵن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى فڕۆکه‌خانه‌م بده‌نێ له‌ کاتێکدا دوو فه‌رمانم پێ بووه‌ یه‌کێکیان ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیران ئیمزاى کردووه‌، دووه‌م فڕۆکه‌وانى مه‌ده‌نیى عێراقی، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى فڕۆکه‌خانه‌ نه‌ده‌ن به‌ من."

به‌پێى هه‌واڵى بابل ٢٤، له‌ ٣ى کانوونى یه‌که‌م حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک  وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى داوه‌ ئه‌نجومه‌نى فڕۆکه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و عه‌لى کازم جه‌واد که‌ به‌رپرسى به‌ش بووه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا ببێت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆکه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف.


زۆرترین خوێندراو