ژماره‌یه‌کى زۆر له‌چه‌کدارى داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سنوورى حه‌ویجه‌

12/12/2017 6:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








چه‌کدارانى داعش له‌ گونده‌کانى حه‌وزه‌ى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى که‌رکوک جم‌وجۆڵێکى فراوانیان هه‌یه‌ و که‌م رۆژ هه‌یه‌ په‌لامارى هێزه‌ عێراقى یه‌کان نه‌ده‌ن، حکومه‌تى عێراقیش هێز بۆ پاککردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ له‌ داعش ئاماده‌ ده‌کات.

نازم که‌هیه‌ رێکخه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى له‌ که‌رکوک، به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"داعش هێزێکى زۆرى له‌سنورى حه‌ویجه‌ هه‌یه‌و هێزه‌کانیان گه‌راونه‌ته‌وه‌ جێگه‌کانى پێشوتریان."

وتیشى"ته‌نها له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا 30 که‌سیان کوشتووه‌، شه‌وى رابردووش شه‌ش که‌سى تریان کوشت که‌ سیان له‌کوژراوه‌کان براى یه‌کترى بوون."

به‌پێى زانیاریه‌کانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا، جم و جۆڵى داعش به‌شه‌وان له‌گونده‌کانى حه‌وزه‌ى حه‌ویجه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێک که‌ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ هه‌ستى پێده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت هێزیان بردوه‌ته‌ ساتره‌کانى پێشووى پێشمه‌رگه‌ له‌باشورى که‌رکوک.

ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌ که‌رکوک، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ شانه‌ى نوستوى داعش له‌حه‌ویجه‌ هه‌یه‌، وتى"حکومه‌ت هێز بۆ پاککردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ له‌داعش کۆده‌کاته‌وه‌."

جموجۆڵى فراوانى هێزه‌کانى داعش له‌سنورى حه‌ویجه‌، له‌کاتێکدایه‌ حکومه‌تى عێراق کۆتایى هاتنى داعشى له‌عێراق راگه‌یاندووه‌.



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو