4
7 سه‌عد حه‌دیسى: حکومه‌تى عێراق پابه‌نده‌ به‌ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
5/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى عیراقى له‌میانه‌ى گفتگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شى کوردى ده‌نگى ئه‌مریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،حکومه‌تى ناوه‌ندى عیراقى پابه‌نده‌ به‌ پێدانى موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌رێم،ئه‌و پڕۆسه‌ى وردبینیه‌ش که‌ له‌لیستى ناوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمدا ده‌کرێت له‌ئه‌نجامدا بۆ ده‌سته‌به‌رکردن و پێدانى موچه‌یه‌ به‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ڕاسته‌قینانه‌ى که‌ له‌ڕاستیدا ده‌وام له‌یه‌کێک له‌فه‌رمانگه‌ حکومیه‌کاندا ده‌که‌ن،هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"دواى پڕۆسه‌ى وردبینى هه‌وڵ ده‌درێت میکانیزمێکى یاسایى و ده‌ستورى بدۆزرێته‌وه‌ بۆ گه‌یاندنى موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان."

ماوه‌ى مانگێکه‌ ده‌نگۆى پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆته‌ هه‌واڵى گه‌رم بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ خۆرانى هه‌رێمى کوردستان،که‌م ڕۆژ هه‌یه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراقیش له‌ڕێگاى پۆسته‌کانیه‌وه‌ له‌تۆڕێ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دابین کردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ وه‌ک مژده‌ بۆ خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بڵاو نه‌کاته‌وه‌،به‌ڵام پێش پێدانى موچه‌کانیان له‌ئێستادا حکومه‌تى ناوه‌ندى عیراق لیژنه‌ى هونه‌رى هاوبه‌شى له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانى به‌غداد و هه‌ولێردا دروست کردوه‌ و له‌ئێستاشدا له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ وردبینى له‌ناوى فه‌رمانبه‌راندا ده‌ستپێکراوه‌.

سه‌عد حه‌دیسى وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى عیراقى له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شى کوردى ده‌نگى ئه‌مریکا وتی"ئه‌و پڕۆسه‌ى وردبینیه‌ى ده‌کرێت له‌ ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌موچه‌ دابین بکه‌ین بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ڕاسته‌قینه‌ن ،نه‌ک بۆ ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ى که‌ ڕاسته‌قینه‌ نین و شایسته‌ نین که‌ خزمه‌تى حیزبى یا سیاسیان هه‌یه‌ به‌ڵام له‌فه‌رمانگه‌یه‌کى حکومه‌تدا ده‌وام ناکه‌ن."

حه‌دیسى وتیشی" ماوه‌ى سێ ساڵه‌ حکومه‌تى ناوه‌ندى پڕۆسه‌ى وردبینى کردن و پێداچونه‌وه‌ى به‌ناوى فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى ناوه‌ندى و ته‌نانه‌ت حکومه‌ته‌ خۆجێیه‌کان ده‌ست پێکردووه‌،له‌پڕۆسه‌ى وردبینیدا که‌ کارى لیژنه‌ هونه‌رییه‌کانه‌ چه‌نده‌ها ناوى وه‌همى یاخود ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌موچه‌یان له‌دوو وه‌زاره‌ت هه‌یه‌

پێشتر سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شى کوردى ده‌نگى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو"گه‌ر هاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌غداد وتى من موچه‌ ده‌ده‌مه‌ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌ خۆرانى ته‌ندروستى یا په‌روه‌رده‌ ڕاسته‌وخۆ بێ حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ به‌ڕاستى ئه‌و گه‌مه‌یه‌ نابێت به‌هه‌ست و قوتى خه‌ڵک بکرێت."

به‌ڵام سه‌عد حه‌دیسى وتی"ئێستا باسى شێوازى گه‌یاندنى موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناکه‌ین،دواجار ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت موچه‌ بده‌ینه‌ فه‌رمنبه‌رانى ڕاسته‌قینه‌ که‌ کار له‌دامه‌زراوه‌ و فه‌رمانگه‌یه‌کى حکومى هه‌رێمدا ده‌که‌ن ،دواى پڕۆسه‌ى وردبینیش هه‌ڵده‌ستین به‌ دیاریکردنى شێوازى گه‌یاندنى موچه‌کان"

وتیشی"به‌ڵام ئه‌مه‌ش(شێوازى پێدان و گه‌یاندنى موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم) له‌ئێستادا جێى مشتومڕه‌ ئایا بدرێته‌ پارێزگاکان به‌ڕاسته‌وخۆ؟ یا حکومه‌تى ناوه‌ندى عیراقى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى هه‌رێم هه‌ماهه‌نگى بکات بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ به‌ میکانیزمێکى دیاریکراو به‌واتاى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌خۆى له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌شێوازى ڕاسته‌وخۆ ،هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌دواى کۆبونه‌وه‌ و دانیشتنه‌ ته‌کنیکیه‌کان یه‌کلایى ده‌کرێته‌وه‌ که‌ تیمه‌ هاوبه‌شه‌کان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن."

وته‌بێژى حکومه‌تى عیراقى له‌گفتوگۆکه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شى کوردى ده‌نگى ئه‌مریکا چه‌ند جارێک وتی"له‌ئه‌نجامدا ئێمه‌ وه‌ک حکومه‌تى ناوه‌ندى هه‌وڵ ده‌ده‌ین و پابه‌ندین به‌ دابین کردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌روه‌ک چۆن بۆ شاره‌کانى دیکه‌ى عیراق موچێ بۆ فه‌رمانبه‌ران دابین ده‌که‌ین"

حه‌دیسى وتیشی"هۆکارى پێنه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ماوه‌کانى ڕابردوودا هۆکارى ئه‌و سیاسه‌ته‌ تاکڕه‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بوو به‌تایبه‌ت له‌کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کانى هه‌رێم و که‌رکوک دوور له‌ ویستى حکومه‌تى ناوه‌ندى عیراق،هه‌موو ئه‌وانه‌ش بوه‌ هۆى دروست بونى ئه‌و قه‌یرانانه‌ و پێنه‌دانى موچه‌."

له‌باره‌ى کاتى پێدانى موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم وته‌بێژى حکومه‌تى عیراقى وتی"وه‌ک وتم شێوازى پێدانى موچه‌کانیش داده‌نێین بۆ دواى ته‌واو بوونى پڕۆسه‌ى وردبینى هه‌وڵ ده‌درێت میکانیزمێکى یاسایى و ده‌ستورى بدۆزرێته‌وه‌ که‌ گره‌نتى مافى هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ڕاسته‌قینانه‌ى هه‌رێم بکات بۆ دابه‌ش کردن و گه‌یشتنى موچه‌کان پێیان "


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group