4
7 سه‌رۆک کۆمار پێشوازى له‌گه‌ڵ وه‌فدێکى که‌سایه‌تییه‌کانى دوز خورماتو کۆده‌بێته‌وه‌
6/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6 ى کانوونى دووه‌مى 2018 ،به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ به‌غداد پێشوازیکرد له‌ وه‌فدێکى که‌سایه‌تیى و ده‌م راستانى شارى دوز خورماتو.

سه‌رۆک کۆمار له‌ نزیکه‌وه‌ گوێى له‌ وته‌و داواکاریى ئه‌ندامانى وه‌فده‌که‌و بیروڕاکانیان گرت سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى ئه‌منیى و پێکه‌وه‌ ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تیى له‌ شاره‌که‌.

سه‌رۆک کۆمار له‌ وته‌یه‌کدا گرنگیى زۆرى شاره‌که‌ى بۆ وه‌فده‌که‌ دوپاتکرده‌وه‌ که‌ روبه‌ڕوى ده‌ست درێژیى تێرۆریستیى زۆر بوه‌ته‌وه‌ و ئازایانه‌ روبه‌رویان بوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌یشیکرد بۆ پێویستیى پێکه‌وه‌ ژیانى نێوان پێکهاته‌کان و برایه‌تیى هاوڵاتییان و کارکردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ بوه‌کان بۆ شاره‌که‌.

ئاماده‌بوان رۆڵ و په‌رۆشیى به‌ڕێز سه‌رۆک کۆماریان به‌رز نرخاند بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان و ته‌ئکید کردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاسایش و یه‌کێتیى و ئۆقره‌یى هه‌مو عێراقییه‌کان به‌ جیاوازیى پێکهاته‌کانیانه‌و


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group