4
7 سه‌رۆک کۆمار: سه‌رکه‌وتنى راسته‌قینه‌ شانازییه‌ بۆ هه‌مو عێراقیه‌کان و شادیى ئازادیخوازانى ناوچه‌که‌و جیهانه‌
8/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 8ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ به‌غداد سه‌ردانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى کرد هه‌ر به‌ گه‌یشتنیان بۆ باره‌گاى وه‌زاره‌ت به‌ڕێز عیرفان ئه‌لحیالیى وه‌زیرى به‌رگریى له‌ پێشوازیى سه‌رۆک کۆماردا بو، مه‌راسیمى پێشوازیکردنه‌ به‌ سڵاوى کۆماریی، دواتر پشکنینى پاسه‌وانى شه‌ره‌ف له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ ده‌ستى پێکرد.

له‌دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارپیرۆزبایى له‌ وه‌زیرى به‌رگریى و سوپا سالار و گه‌وره‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کان و هه‌مو فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌کانى ترى سوپاى نه‌به‌زى عێراق کرد به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى سوپاوه‌.

 سه‌رۆک مه‌عسوم له‌ وته‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌ندا وتى "ئاهه‌نگى ئه‌مساڵ به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقه‌وه‌ مۆرکێکى تایبه‌تیى هه‌بو که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنى مه‌زن به‌سه‌ر تاقمى داعشى تێرۆریست و تێکشکاندنى و رزگار کردنى ته‌واوى خاکى نیشتمان و گه‌ڕانه‌وه‌ى پارێزگا و شارو گونده‌کان بۆ ئامێزى وڵات، ئاماژه‌ى کرد که‌ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ جێگه‌ى شانازیى هه‌مو عێراقییه‌کان و شادیى ته‌واوى ئازادیخوازانى ناوچه‌که‌ و جیهانه‌، ئه‌مه‌ش سوپا و هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان ده‌خاته‌ به‌و پێگه‌یه‌ى شاد ده‌کات که‌ شایسته‌یه‌تى و هانمان ده‌دات که‌ کار بکه‌ین له‌ پێناوى به‌رز کردنه‌وه‌ى ئاستى دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازیى که‌ پێویسته‌ ببێته‌ دامه‌زراوه‌ و هێزێک بۆ پارێزگارکردنى ئاسایشى گه‌ل و سه‌روه‌ریى وڵات و سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی.'' 

سه‌رۆک کۆمار ووتى سوپاى عێراق که‌ئێستا لاى هه‌مو جیهان جێگه‌ى رێزه‌، سوپاى هه‌مو عێراقییه‌کانیشه‌ که‌ له‌ده‌ورى کۆبونه‌وه‌ و پشتیوانییان کرد له‌ پێناوى به‌دیهێنانى ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ راسته‌قینه‌یه‌دا، دوپاتیشیکرده‌وه‌ (تاسوپا به‌هێز و پێگه‌که‌ى شکۆدار بێت، ئارامیى و ئۆقره‌ییش ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، به‌و مانایه‌ نا که‌ سه‌رکوتکه‌ر و خۆزاڵکه‌ر بێت به‌ڵکو به‌ دیوه‌که‌ى تردا و به‌ماناى به‌رگرییکردن له‌ نیشتمان و هاریکاریکردنى بنیاتنه‌ر له‌ نێوان دامه‌زراوه‌ى سوپا و گه‌لدا).

هه‌روه‌ها ستایشى ئه‌و قوربانیدانانه‌ى کرد که‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانماى به‌ هه‌مو به‌شه‌کانیانه‌وه‌ پێشکه‌شیان کرد بۆ به‌دیهێنى سه‌رکه‌وتن، رۆڵى قاره‌مانانه‌ى فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و هه‌مو جه‌نگاوه‌ر و پلان دانه‌رانى شه‌ڕه‌کانى به‌رز نرخاند له‌ ئاست ئه‌و قاره‌مانێتیى و ئازایه‌تییه‌ى که‌ نیشانیاندا که‌ هه‌رده‌م جێگه‌ى شانازیى نه‌وه‌کانى داهاتوش ده‌بێت. به‌ڕێزیان داواى کرد کار بکرێت بۆ ته‌واکردنى بنیاتنانى هێزه‌ چه‌کداره‌کان و گه‌شه‌ پێدانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما پیشه‌ییانه‌ى که‌ سوپاکانى وڵاتانى دیموکراسیى پێ ناسراوه‌.

سه‌رۆک کۆمار له‌ وته‌که‌یدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کاندا هانى دان که‌ فه‌رمانده‌ و ئامر و ئه‌فسه‌ر و جه‌نگاوه‌ره‌کان گرنگیى بده‌ن به‌ دۆکیۆمێنت کردنى ئه‌زمونه‌کانیان له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌مجۆره‌ تێرۆره‌ (واته‌ داعش). 

پێشتریش وه‌زیرى به‌رگریى به‌ ناوى خۆى و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و پله‌ دارانه‌وه‌ خۆشحاڵیى ده‌ربڕیى به‌سه‌ردانه‌که‌ى به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار بۆ وه‌زاه‌ت و پێشکه‌شکردنى پیرۆزبایى به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌.

هاوکات سه‌رۆک کۆمار گوێى له‌ وته‌کانى هه‌ریه‌ک له‌ سوپا سالار و فه‌رمانده‌ ئاماده‌بوه‌کان گرت که‌ تیایدا سوپاسى سه‌ردانه‌که‌ و وته‌ به‌نرخه‌کانى به‌ڕێزیان کرد، روانینى خۆشیان خسته‌ رو سه‌باره‌ت به‌ گرنگى قۆناغى داهاتو له‌ بنیاتنانى سوپا و گه‌شه‌پێدانى تواناکانیو، هیواکانیان که‌ هه‌ڵیان چنیوه‌ بۆ پشتیوانیى و هاریکاریکردنى سوپا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group