4
7 یاسایه‌کى نوێى عێراق، فه‌ڵه‌ستینیه‌کان نیگه‌ران ده‌کات
11/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







یاسایه‌کى نوێى عێراق که‌ له‌ کۆتاییه‌کانى ساڵى ٢٠١٧ ده‌رچوو ،فه‌ڵه‌ستییه‌کانى نیگه‌ران کردووه‌، چونکه‌ به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى ڕابردووه‌وه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان وه‌ک که‌سانى بیانى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

ئه‌و یاسایه‌ى که‌ له‌ کۆتاییه‌کانى ساڵى ڕابردوو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ند کرا، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاسایه‌که‌ که‌ له‌ ساڵى ٢٠٠١ دا سه‌دام حسێن دیکتاتۆرى پێشترى عێراق ده‌ریکردبوو و تیایدا فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌ هاووڵاتى عێراقى هه‌ژمار ده‌کران به‌ هه‌موو ماف و ئیمتیازاته‌کانه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د مشێشن شاره‌زا له‌ کاروبارى په‌نابه‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌ ئه‌لمۆنیتۆرى ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ له‌مه‌ودوا ژیانى ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ى له‌ عێراق ده‌ژین زۆر سه‌خت ده‌بێت و پزیشک و ئه‌ندازیاره‌کانیش ناتوانن ببن به‌ ئه‌ندامى سه‌ندیکاکانى عێراق و پرۆژه‌ى کار و بازرگانى خۆیان به‌ ئازادى به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

له‌ ساڵى ١٩٤٨ه‌وه‌ تا ٢٠٠٣ نزیکه‌ى ١٤٣ هه‌زار هاووڵاتى فه‌ڵه‌ستینى له‌ عێراق ژیاون و له‌ ‌دواى ٢٠٠٣ه‌وه‌ ژماره‌که‌ که‌م بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و مافانه‌یان نه‌ماوه‌ که‌ له‌ ‌سه‌رده‌مى سه‌دام حسێن دا هه‌یانبوو که‌ زیاتر به‌ بڕیارى سیاسى بوون نه‌ک یاسایی.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group