دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ سبه‌ى دواخرا

1/17/2018 2:09:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز  








ئه‌مڕۆ 17 ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق کۆبۆوه‌ ،به‌ڵام به‌هۆى رێکنه‌کوتنى فراکسیۆنه‌کان وته‌واونه‌بونى رێژه‌ى یاسایى دانیشتنه‌که‌بۆ سبه‌ى دواخرا.

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ فراکسیۆنه‌ کوردیه‌کان به‌هۆى رێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بۆساڵى 2018 ، بایکۆتى دانیشتنه‌که‌یان کرد و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران بۆ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ته‌واو نه‌بوو  هه‌ربۆیه‌ دانیشتنه‌که‌ دواخرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ک فراکسیۆنه‌ کوردیه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ فراکسیۆنه‌ کوردیه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیاریان داوه‌ هه‌تا داواکاریه‌کانیان له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018 جێبه‌جێ نه‌کرێت هه‌ر دانیشتنێک پرسى بودجه‌ى تێدابێت به‌شدارى ناکه‌ن و بایکۆتى ده‌که‌ن .


زۆرترین خوێندراو