4
7 به‌هۆى رێگرى کورد دانیشتنى په‌له‌مانى عێراق بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخرا
5/2/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







 برێار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى خۆى ئه‌نجامبدات و تایدا خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى 2018  بکات ،به‌ڵام به‌هۆى گرژیه‌وه‌ دانیشتنه‌که‌ بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخرا.

دواخستنى دانیشتنه‌که‌ به‌هۆى دروسبوونى گرژى و رێگریکردنى نوێنه‌رانى کورد له‌ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى بۆ بودجه‌ى گشتى 2018 ى عێراق و ده‌بڕینى ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ یاساکه‌|.
 
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ووتى : به‌هۆى فشاره‌کانى نوێنه‌رانى کورد له‌ له‌په‌رمانى عێراق کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا.

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد  که‌ نوێنه‌رانى کورد رێگریان کردو نه‌یانهێشت سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2018 ى عێراق بکات به‌هۆى ئه‌وه‌ى تێبینیه‌کانى کورد له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساکه‌ جێبه‌جێ نه‌کراون و وه‌ک خۆى ماونه‌ته‌وه‌ .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group