4
7 یوئێن ئامارى قوربانیانى عێراق له‌یه‌که‌م مانگى 2018 بڵاوده‌کاته‌وه‌
5/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ پێى ئه‌و ئاماره‌ى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکاریى عێراق (یونامی) ‏بڵاوى کردووه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌ره‌نجامى کرده‌وه‌ توندوتیژى و تیرۆرستى و پێکدادانى چه‌کدارى که‌ له‌ مانگى کانونى دووه‌مى  2018 دا ‏ڕوویانداوه‌، 115 هاووڵاتیى سڤیل له‌ عێراق کوژراون  (که‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و 250 که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون‎.‎

له‌ به‌یاننامه‌که‌ى یونامیدا هاتووه‌: له‌و ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگاى به‌غدا، که‌ به‌رکه‌وته‌ترین پارێزگا بووه‌‌، ‌ 323 هاووڵاتیى سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانى (90کوژراو و 233 بریندار)‌. دواى ئه‌و پارێزگاى دیاله‌ دێت که‌ ئاماره‌کانى برتییه‌ له‌ (8 کوژراو و 15بریندار) و ئامارى پارێزگاى نه‌ینه‌واش بریتییه‌ له‌ (13 کوژراو و 7 بریندار) . یونامى نه‌یتوانى  ئامارى قوربانیانى سڤیل بۆ مانگى کانونى دووه‌م له‌ پارێزگاى  ئه‌نبار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیى پارێزگاى ئه‌نبار وه‌ربگرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یان کوبیش، نوێنه‌رى تایبه‌تیى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق وتى " تیرۆرستان به‌رده‌وامن له‌ هێرشى جۆراوجۆر بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى سڤیل، ئه‌گه‌رچى تواناکانیان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو که‌م بووه‌ته‌وه‌. دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له‌ شارى به‌غدا که‌ بووه‌ هۆى که‌وتنه‌وه‌ى چه‌ندین قوربانى له‌ نێو کرێکاران و خه‌ڵکى بێتاوان نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن که‌ تیرۆرستان هیچ به‌هایه‌ک بۆ ژیانى مرۆڤه‌کان له‌به‌رچاو ناگرن. پێویسته‌ هه‌موومان به‌رده‌وام ئاگاداربین و ڕووبه‌ڕووى ئه‌و کرده‌وه‌ تێکده‌رانه‌ ببینه‌وه‌".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group