4
7 سه‌رۆک کۆمار داواى قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌و پاراستنى مافه‌کانى ژنه‌ رزگاربوه‌ ئێزدییه‌کان ده‌کات
5/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم پێویستیى قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى زیانى مادیى و ده‌رونیى ئه‌و کچ و ژنه‌ ئێزدییه‌ رزگاربوانه‌ى دوپاتکرده‌وه‌ که‌ به‌دیلى که‌وتبونه‌ ده‌ست چه‌ته‌کانى داعشى تێرۆریست و پاراستنى ته‌واوى مافه‌کانیان و سه‌رله‌نوێ راهێنانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ژیانى نوێ و ژیانێکى سه‌ربه‌رزو سه‌رکه‌شیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێت، ئاماژه‌یشیکرد که‌ پێویسته‌ چوار چێوه‌یه‌کى قانونیى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دابڕێژرێت.

ئه‌و دوپاتکردنه‌وه‌یه‌ى سه‌رۆک کۆمار ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 5 ى شوباتى 2018 له‌ میانه‌ى پێشوازیکردنى بو له‌ وه‌فدێکى چالاکوانانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى که‌ ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیشى له‌ خۆگرتبوو، له‌ دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار پشتیوانیى ته‌واوى ده‌ربڕى بۆ به‌دیهاتنى ئه‌و ئامانجانه‌ له‌رێى هه‌ماهه‌نگیى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، رونیشیکرده‌وه‌ که‌ به‌دواداچونى به‌رده‌وام ده‌کات بۆ ئاگاداربون له‌ بارودۆخى کچان و ژنانى ئێزدیى بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌وڵه‌کان یه‌ک بخرێن بۆ دابینکردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه‌ى هه‌مو ئاواره‌ بوو راگوێزراوه‌ ئێزدیه‌کان و زامنکردنى سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کانیان.

لاى خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانى وه‌فده‌که‌ زۆر سوپاسى سه‌رۆک کۆماریان کرد له‌ پاى به‌دواداچونى تایبه‌ت و بایه‌خدانى به‌ گوزه‌ران و بارى کچان و ژنانى رزگاربوى ئێزدیى و بارى پێ‌ کاره‌ساتبارى هه‌زاران کچ و ژنى ئێزدیى رفێنراو که‌ تا ئێستاش ده‌ستبه‌سه‌رن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group