4
7 هه‌واڵى که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق پشتڕاست ده‌کرێته‌وه‌
5/2/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى عێراق هه‌واڵى که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراقدا پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌.

سه‌عد ئه‌لحه‌دیسی، له‌ لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئاژانسى ده‌نگ و باسى ئه‌سیۆشێتد پرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردووه‌ دوابه‌دواى ڕاگه‌یاندنى به‌غدا بووه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕێکخراوه‌ تێرۆریستیه‌که‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستى پێکردووه‌ .

ئه‌لحه‌دیسى ووتى : شه‌ڕى دژى داعش کۆتایى پێهاتووه‌، هه‌ربۆیه‌ ڕێژه‌ى بوونى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراقدا که‌م ده‌بێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ ئێستادا کشانه‌وه‌که‌ له‌ قۆناغه‌ به‌راییه‌کانیدایه‌ و به‌ ماناى کشانه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا نییه‌ .

له‌ مانگى هه‌شتى ساڵى 2014 دا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیکرد به‌ هێرشى ئاسمانى له‌ عێراقدا بۆسه‌ر مۆڵگاکانى داعش و دواتریش پاڵپشتێکى سه‌ره‌کى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى عێراق بووه‌ له‌وانه‌ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى شارى موسڵ، دووهه‌م گه‌وره‌ترین شارى عێراق.

کۆنتراکته‌ره‌ ڕۆژئاواییه‌کانیش له‌ بنکه‌ى هاوپه‌یمانانى به‌ سه‌رکردایه‌تى ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان و چه‌ک و که‌ره‌سته‌ و که‌لوپه‌له‌ له‌شکرییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که‌ ڕۆژانه‌ ده‌یان سه‌ربازى ئه‌مه‌ریکى گواستراونه‌ته‌وه‌.





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group