سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ جێگره‌کانى کۆده‌بێته‌وه‌

2/8/2018 6:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8 ى شوباتى 2018،  به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ نورى مالکیى و ئوسامه‌ نوجه‌یفیى جێگرانى سه‌رۆک کۆماردا کۆبوه‌وه‌ و گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کان و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ى ناوخۆیى له‌گه‌ڵدا تاوتوێکردن.

کۆبونه‌وه‌که‌ پێویستیى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى دوپاتکرده‌وه‌ که‌ دوایین واده‌ى له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌م (ئۆکتۆبه‌ر) یا تشرینى دووه‌م (نۆڤه‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ بێت، ئاماژه‌یشکرا بۆ گرنگیى بایه‌خدانى ته‌واو و تایبه‌ت به‌ دابینکردنى پێداویستییه‌ قانونییه‌کان و میکانیزمى جێبه‌جێکردن بۆ زامن بونى به‌دیهاتنى ئه‌م ئه‌رکه‌.

کۆبونه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌یشى دوپاتکرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ په‌له‌ بکرێت له‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى فیدراڵیى بۆ ساڵى 2018 له‌ دواى دیالۆگى راشکاوانه‌ بۆ لێکتێگه‌یشتنى نێوان هه‌مو لایه‌نه‌ ناڕازییه‌کان، سه‌ربارى پێویستیى کارى په‌رله‌مانیى تر بۆ داڕشتنى کۆمه‌ڵێک قانون له‌م ماوه‌یه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌ماندا که‌ ماوه‌، له‌ به‌شێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌ باره‌ى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بڕینى بڕێکى موچه‌کان و رێوشوێنه‌کانى چاره‌سه‌رکردنی.

ته‌ئکید کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیى به‌رده‌وامبونى دیالۆگ له‌ نێوان حکومه‌تى فیدراڵیى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بڕیاردانى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌ تایبه‌ته‌کان که‌ پێکهاتوه‌ له‌ نێوان هه‌ردولادا بۆ لێکتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان به‌ زوترین ته‌وه‌ره‌یه‌کى ترى کۆبونه‌وه‌که‌ بوو.

هاوکات له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا قه‌یرانى ئاو و پێویستیى دانانى پلان و ریگه‌ چاره‌ى گونجاو بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ و دانانى سنورێک بۆ کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر هاوڵاتیان و بارى کشتوکاڵ له‌ وڵات به‌ وردیى و چڕو پڕیى گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ کرا.


زۆرترین خوێندراو