4
7 عه‌بادی: له‌گه‌ڵ هه‌ولێر رێکه‌وتووین له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکووک بۆ تورکیا
27/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند ئێمه‌ گفتوگۆمان لگه‌ڵ تورکیا و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ بۆ هه‌نارده‌ کردنى نه‌وتى که‌رکوک له‌رێگاى هێڵه‌نه‌وتیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ فیشخابور و له‌وێشه‌وه‌بۆ تورکیا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش  له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان رێککه‌وتووین له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکووک.

 وتیشی: " چونکه‌ ئێمه‌ له‌م کاته‌دا پێویستیمان به‌ پاره‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێت و نه‌وتى که‌رکووک هه‌نارده‌ نه‌کرێت ئه‌وا داهاتمان نابێت".
 

ده‌قى وه‌ڵامه‌که‌ى عه‌بادی  سه‌باره‌ت به‌ناردنى نه‌وتى که‌رکوک بۆ تورکیا له‌رێگاى بۆریه‌نه‌وتیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان .

حه‌یده‌ر عه‌بادی ووتى : به‌ڵى به‌ دڵنیاییه‌وه‌، هێڵى عێراقى ئه‌وه‌ى له‌ که‌رکووکه‌وه‌ بۆ فه‌تحه‌ ده‌چێت و دواتر بۆ نه‌ینه‌واو له‌وێش بۆ پێشابوور و له‌وێشه‌وه‌ ده‌په‌ڕێته‌وه‌ تورکیا، وه‌کو ئاگادارن له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ وێرانکراوه‌، وێستگه‌کان و بۆڕییه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى وێرانکردووه‌، ئێمه‌ ئێستا پێشنیازى ئه‌وه‌مانکردووه‌ سه‌رله‌نوێ ئه‌و بۆڕییه‌ نۆژه‌نبکرێته‌وه‌، هێڵى دیکه‌ى بۆڕى نه‌وت هه‌یه‌ که‌ به‌نێو خاکى هه‌رێمى کوردستاندا تێپه‌ێ‌ ده‌بێت، که‌ له‌ که‌رکووکه‌وه‌ ده‌چێته‌ پێشابوور و له‌وێشه‌وه‌ ده‌چێته‌ تورکیا، ئێستا دانوستاندنه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ئه‌و هێڵه‌ به‌کار بهێنین بۆ هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکووک بۆ تورکیا، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت قسه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا  بکه‌ین. به‌ راشکاویش ده‌یڵێم بۆ ئه‌وه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێم کردووه‌، کاتێک به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هاته‌ به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌مانکردووه‌، رێککه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ هه‌نارده‌کردنى نه‌وته‌که‌ بکه‌ین، دواتر چاره‌سه‌رى ناکۆکییه‌کان بکه‌ین، چونکه‌ ئێمه‌ له‌وکاته‌دا پێویستیمان به‌ پاره‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێت و نه‌وتى که‌رکووک هه‌نارده‌ نه‌کرێت ئه‌وا داهاتمان نابێت.


ڤیدیۆ ... وتارى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق







ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group