4
7 سه‌رۆک کۆمار ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى هه‌ولێر و به‌غد به‌ده‌ستور دوپاتده‌که‌نه‌وه‌
7/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7 ى مارسى 2018 به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد، پێشوازیکرد له‌ عه‌بدول که‌ریم ئه‌لعه‌نزى ئه‌میندارى گشتیى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامیى رێکخستنى ناوخۆ به‌ سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێک که‌ پێکهاتبو له‌ ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ى حزبه‌که‌.

دیداره‌که‌تاوتوێکرنى پێشهاته‌ سیاسیى و ئه‌منییه‌کانى وڵات و گۆڕانکارییه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ خۆ گرت.

هاوکات گفتوگۆ کرا له‌ باره‌ى کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵیى و حومه‌یى هه‌رێمى کوردستان، گرنگیى چاره‌سه‌رکردنى هه‌رچى زوترى ئه‌وکێشانه‌ به‌ پێى ده‌ستور دوپاتکرایه‌وه‌ به‌و جۆره‌ى که‌ یه‌کڕیزیى نیشتمانیى به‌هێز ده‌کات و مافه‌کانى هاوڵاتییان و پێداویستییه‌ زۆر پێویسته‌کانى ژیانیان زامن ده‌کات، ئاماژه‌شکرا بۆ پێویستیى هه‌رچى زوترى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ر و کرێکارانى که‌رتى گشتیی.

لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌میندارى گشتیى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامیى رێکخستنى عێراق ستایشى هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک کۆمار کرد بۆ لێکنزیکخستنه‌وه‌ى روانینى نێوان لایه‌نه‌کانى پرۆسه‌ى سیاسیى و ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ بۆ خسته‌ سه‌روى پێودانگه‌کانى دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن و رێز گرتنى ده‌ستور. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group