4
7 ره‌وتى سه‌در و حزبى شیوعى عێراق به‌ یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن
12/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووى عێراقدا لایه‌نێکى ئیسلامى و حزبێکى کۆمۆنیستى هاوپه‌یمانى پێکده‌هێنن بۆ به‌شداریکردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیـیه‌کانى وڵات .

ئیبراهیم ئه‌لجابرى سه‌رکرده‌ له‌ ڕه‌وتى سه‌در بۆ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێسى ڕاگه‌یاند ڕه‌وتى سه‌در و حزبى شیوعى عێراق پـێکه‌وه‌ به‌ یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى 12 ى مانگى پـێنج ده‌که‌ن. گوتیشى ئه‌م بڕیاره‌ جێى سه‌رسوڕمان نیـیه‌، چونکه‌ به‌ ووته‌ى خۆى هه‌ردووکیان زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ پـێکه‌وه‌ له‌ دژى تایفه‌گه‌رى و گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌موو پارێزگاکان کاریان کردووه‌.

له‌ لایه‌کى دیکه‌ ڕائد فه‌همى سکرتێرى حزبى شیوعى به‌ فڕانس پـرێسى راگه‌یاندووه‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى سه‌در تایفه‌گه‌رانه‌ نییه‌، به‌ڵکو بۆ به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌. ووتیشى ئه‌مه‌ بوار به‌ که‌سانێکى سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کى ئیسلامى ده‌دات له‌گه‌ڵ که‌سانى سیکیولاردا پـێکه‌وه‌ کاربکه‌ن. باسى له‌وه‌ش کرد سه‌ره‌تا به‌ هاوکارى نێوان چه‌ند که‌سێکى هه‌ردوو لایان ده‌ستیپێکردووه‌ و پاشان په‌ره‌ى پێدراوه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتى سیاسی.

جێى ئاماژه‌یه‌ هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌ ناوى " سائرون نحو الإصلاح"ى لێنراوه‌ و 6 قه‌واره‌ى سیاسى له‌خۆى ده‌گرێت، ئه‌وانیش (الاستقامه‌ الوتنی، الشیوعی العراقی، التجمع الجمهوری العراقی، الترقی والإصلاح، الدوله‌ العادله‌، والشباب والتغییر). الاستقامه‌ الوتنی قه‌واره‌که‌ى ڕه‌وتى سه‌دره‌ و که‌سانى ته‌کنۆکراتى له‌ نێودایه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group