4
7 سه‌رۆک کۆمار قانونى بودجه‌ى فیدراڵى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
13/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌  13 ى مارسى 2018  نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاشکراى کرد به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم بڕیاریدا که‌ (پرۆژه‌ى قانونى بودجوى گشتى فیدراڵى کۆمارى عیراق بۆ ساڵى 2018ى دارایی) بگه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ له‌ رۆژى 3-3-2018  ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر دابوو.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندن رونیکردۆته‌وه‌ بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار به‌ئامانجى سه‌رله‌نوێ وردبینى کردن و پیاداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ ناوه‌رۆکى قانونه‌که‌ له‌رووى ده‌ستورى و دارایى و قانونییه‌وه‌، ئاماژه‌شى کردووه‌ که‌ نزیکه‌ى 31 خاڵى قانونه‌که‌ ناکۆکه‌ له‌گه‌ڵ قانونه‌ کارپێکراوو په‌یڕه‌وکراوه‌کانداو له‌گه‌ڵیاندا ناگونجێت.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندن له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار روونیکردۆته‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى بودجه‌ له‌دواى ئه‌وه‌بووه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ پسپۆڕان و راوێژکارانى قانونى و دارایى توێژینه‌وه‌یان بۆ قانونه‌که‌ کردووه‌و وردبینییه‌کى ته‌واویان تیادا کردووه‌ له‌پێناوى دیاریکردنى گرنگترین سه‌رپێچى و پێشێلکارى ده‌ستورى و دارایى و قانونى هه‌ندێک له‌ماده‌و بڕگه‌و به‌نده‌کانى ئه‌و قانونه‌ به‌و ئامانجانه‌ى به‌ر له‌په‌سه‌ندکردنى چاره‌سه‌ر بکرێت، هاوکات هه‌ر که‌موکورتییه‌کیش له‌داڕشتنه‌وه‌ى ناوه‌رۆکى قانونه‌که‌دا هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group