4
7 عه‌بادى بڕیارى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى فرۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێم ده‌دات
13/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆک وه‌زیرى عێراق بڕیارى دا گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان بۆ هه‌ردوو فڕۆکه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌سـتپـێبکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان قایلبوون کۆنتڕۆڵى هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌که‌ ڕاده‌ستى حکومه‌تى ناوه‌ندى بکه‌ن.

حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌13 ى مارسى 2018  فه‌رمانه‌که‌ى ده‌رکرد که‌ له‌ شه‌ش خاڵى سه‌ره‌کى پـێکهاتووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت " دوابه‌دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ ناوخۆییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ى هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌که‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى به‌ پێى ده‌ستوور، بڕیارمان دا." به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاراستنى تایبه‌ت"دابمه‌زرێ  بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێم و ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ ژێر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى فیدراڵیدا ده‌بێت. فه‌رمانبه‌رانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌ ده‌بێت جلوبه‌رگى هێزه‌ ئاسایشیـیه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى فیدراڵى بپۆشن.

سه‌عه‌د ئه‌لحه‌دیسى ووته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرى عێراق له‌م باره‌یه‌وه‌ ووتى له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوو بڕیاره‌که‌ى عه‌بادى ده‌چێته‌ قۆناغى جێبه‌جێکردنه‌وه‌، به‌ڵام ووتیشى ده‌ستپـێکردنه‌وه‌ى گه‌شته‌کان به‌نده‌له‌سه‌ر گه‌یشتنى فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى فیدراڵى بۆ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌که‌ و ڕێکخستنى کاره‌کان له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تاوه‌کو حکومه‌تى فیدراڵى ڕاسته‌وخۆ و له‌ ژێر چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى خۆى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان ئه‌نجام بدرێن.

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق له‌ 29 ى مانگى نۆى ساڵى ڕابردوو بڕیارى دا گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانى بۆ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى ڕابگیرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆیى سازکرا.

ده‌قى فه‌رمانه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیرى عێراق

پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى پێماندراوه‌، به‌پێى ماده‌ى (78) له‌ ده‌ستورى عێراق وه‌ به‌ پێى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ (305) بۆ ساڵى 2017 وه‌ له‌ په‌رۆشیمان بۆ ئاسانکردنى گه‌شتى هاوڵاتیان له‌ ڕێگه‌ى هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانی، دوابه‌دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ ناوخۆییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ى هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌که‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى به‌ پێى ده‌ستوور، بڕیارمان دا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌:-

1. دامه‌زراندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاراستنى تایبه‌ت به‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌ تیایدا سه‌رپه‌رشتى و ده‌سه‌ڵات له‌ ژێر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى فیدراڵیدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها دیاریکردنى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ و ته‌نسیبکردنى فه‌رمانبه‌ران، رێکخستنیان و سوود وه‌رگرتن له‌و پێکهاتانه‌ى ئێستا هه‌یه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى فیدراڵیدا ده‌بێت، پاش دووباره‌ ڕێکخستنه‌وه‌ و هه‌یکه‌لیه‌ت و په‌یوه‌ستى به‌ ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

ا- به‌شى پاراستنى تایبه‌تى هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و هه‌ولێر په‌یوه‌ست ده‌بن به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ى سه‌ره‌وه‌.

ب- به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پاراستن ده‌بێت ئه‌فسه‌ر بێت وه‌ نابێت پله‌که‌ى له‌ (عه‌قید) که‌متر بێت و جێگره‌که‌شى نابێت پله‌که‌ى له‌ (موقه‌دم) که‌متر بێت، هه‌ردووکیان له‌ لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى فیدراڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێن.

ج- ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو پاپه‌ندبن به‌و پۆشاکه‌ى دیاریکراوه‌ بۆ هێزى ئه‌منى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناخۆى فیدراڵ به‌ پێى ڕێنماییه‌کانى ژماره‌ (7) بۆ ساڵى 2014.

2. سیسته‌مى چاودێرى (البایسز) ده‌به‌سترێت به‌ سیسته‌مى سه‌ره‌کى له‌ به‌غدا که‌ تایبه‌ته‌ به‌ فڕۆکه‌خانه‌کان و ده‌روازه‌کانى هه‌رێم به‌ هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ى که‌ له‌ ده‌روازه‌کانى ترى عێراق کارى پێده‌کرێت.

3. فه‌رمانگه‌کانى پاسپۆرت و جنسیه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌کانیان له‌ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى به‌ پـێى یاسا ده‌به‌سترێن به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى فیدراڵ.

4. لیژنه‌ى هونه‌رى سه‌ر به‌ ده‌سته‌ى گشتى گومرگ سه‌رپه‌رشتى هه‌نارده‌کردن و هاورده‌کردنى شتومه‌ک ده‌کات له‌ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌که‌، پاش به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمى له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان سه‌باره‌ت به‌ هاورده‌ى خۆماڵى و بیانى و پشکنینى ڕه‌زامه‌ندیه‌کان به‌پێى پسپۆڕیه‌کان وه‌ هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و بڕیارانه‌ى که‌ له‌ کتابى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى هاتووه‌ له‌ ژماره‌ (126) له‌ 9-5-2011.

5. ڕێگه‌ ده‌درێت به‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌کان له‌ وه‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێم وه‌ به‌پێى ڕه‌زامه‌ندییه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى ئاسمانى مه‌ده‌نى فیدراڵى پاش ته‌واوکردنى پێداویستیه‌کانى ئه‌م فه‌رمانى دیوانه‌، به‌ مه‌رجێک له‌ یه‌ک هه‌فته‌ تێپه‌ێ‌ نه‌بێت له‌و به‌رواره‌.

6. لیژنه‌یه‌کى باڵا پێکدێت بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنى به‌ڕێوه‌بردنى فڕۆکه‌خانه‌کان و خاڵه‌ سنوورییه‌کانى هه‌رێم، وه‌ دڵنیابوون له‌ پاپه‌ندبوونى به‌ ڕێنماییه‌ فیدراڵیه‌کان، نوێنه‌رى گشت ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى ناوه‌ند له‌ خۆده‌گرێت وه‌ هه‌رێم ڕاپۆرت به‌رزده‌کاته‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کان یان هه‌ر که‌سێکى ته‌خویلکراو.



دکتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی
سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group