4
7 رێگرى کردن له‌دانانى په‌یکه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانى له‌سه‌ر قه‌ڵاى که‌رکوک وده‌ستگیرکردنى وته‌بێژى پۆلیسى که‌رکوک
15/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







فه‌رمانده‌ى پۆلیسى که‌رکوک له‌باره‌ى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌که‌ى و ده‌ستگیرکردنى وته‌بێژى پۆلیسى که‌رکوک له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عێراقه‌وه‌ بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت، ده‌ڵێت"دژه‌ تیرۆر هه‌ندێک پرسیاریان له‌عه‌قید ئه‌فراسیاو هه‌بووه‌."

دوێنێ ئێواره‌ دژه‌تیرۆرى عێراق رێگرى کرد له‌دانانى په‌یکه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک کۆمارى پێشوى عێراق له‌سه‌ر قه‌ڵاى که‌رکوک، دواتر هه‌واڵى ده‌ستگیرکردنى(عه‌قید ئه‌فرسیاو کامیل)ى وته‌بێژى پۆلیسى که‌رکوک له‌سه‌ر ده‌ربرینى ناره‌زایه‌تى له‌به‌رانبه‌ر لابردنى په‌یکه‌ره‌که‌ بڵاو بویه‌وه‌.

عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى که‌رکوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاند"راسته‌ کێشه‌یه‌ک هه‌بووه‌، دژه‌ تیرۆر پرسیار و وه‌ڵامیان له‌گه‌ڵ عه‌قید ئه‌فراسیاو کردبوو، به‌ڵام ئه‌و له‌مه‌سه‌له‌ى په‌یکه‌ره‌که‌دا نه‌بووه‌."

وتیشى"ئه‌فراسیاو عه‌قیده‌ و من فه‌رمانده‌ى ئه‌وم، بۆیه‌ که‌س ناتوانێت وه‌کو ده‌ستگیرکردن ده‌ستگیرى بکات."

لاى خۆشیه‌وه‌ عه‌قید ئه‌فرسیاو کامیل وته‌بێژى پۆلیسى که‌رکوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"پێیوتراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ لێدوان نه‌دات."

به‌پێى هه‌ندێک زانیارى نافه‌رمى، شه‌وى رابردوو عه‌مید خه‌تاب عومه‌رى به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى که‌رکوک په‌یوه‌ندى به‌ وه‌زیرى ناوخۆى عێراقه‌وه‌ کردووه‌ و له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستگیرکردنى وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى، داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى کردووه‌ له‌پۆسته‌که‌ى.

به‌ڵام عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ى ره‌تکرده‌وه‌ و وتى"ئه‌و زانیاریانه‌ له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ و راست نین، من سێ مانگم ماوه‌ بۆ واده‌ى یاسایى خانه‌نیشین بوون، ئیتر بۆچى ده‌ست له‌کاربکێشمه‌وه‌."


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group