4
7 ‎سه‌رۆکایه‌تى کۆمار قانونى کۆمپانیاى نیشتمانیى نه‌وتى عێراق په‌سه‌ند ده‌کات
25/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







‎نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار ئاشکراى کرد ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 25-3-2018 به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم قانونى کۆمپانیاى نیشتمانیى نه‌وتى عێراقى په‌سه‌ند کرد.

نوسینگه‌که‌ رونیکردۆته‌وه‌ ئه‌و قانونه‌ که‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ پێى حوکمه‌کانى به‌ندى (یه‌که‌م) له‌ ماده‌ى (61)و به‌ندى (سێیه‌م) له‌ ماده‌ى (73)ى ده‌ستور ده‌نگى له‌سه‌ردابو به‌و مه‌به‌سته‌ دانراوه‌ که‌ دۆزینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى سه‌رچاوه‌کانى نه‌وت له‌ په‌ترۆڵه‌ جاڕه‌کان و شوێن و زه‌وییه‌ ده‌ستنیشان کراوه‌کان و ناردنه‌ بازاڕیان له‌ برى ده‌وڵه‌تى عێراق زامن بکات، هه‌روا قانونه‌که‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دارێژراوه‌ که‌ ئاستى به‌رهه‌م هێنان و گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازیى نه‌وت و گازو دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانیان به‌رز بکاته‌وه‌ و شێوازى کارکردن تیایاندا له‌سه‌ر بناغه‌ى لێوه‌شاوه‌یى و کێبڕکێ بێت بۆ زیاتر کۆکردنه‌وه‌ى داهاته‌کان له‌ پێناوى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌لى عێراق به‌ پێى پێودانگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که‌ به‌ ره‌سمیى ناسێنراون، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌ پێکهێنانى کۆمپانیاى نیشتمانیى نه‌وتى عێراقه‌ وه‌ک کۆمپانیایه‌کى گشتیى که‌ به‌ته‌واوه‌تیى موڵکى ده‌وڵه‌ته‌و چه‌مکى "نه‌وت و گاز موڵکى گه‌له‌" تیایدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌، وه‌ک نوسینگه‌که‌ رونیکردۆته‌وه‌ به‌م قانونه‌ دامه‌زراوه‌ى نوێ پێکدێت له‌ نێو هه‌یکه‌لى کارگێڕیى و رێکخستنه‌ ئیدارییه‌که‌ى کۆمپانیاکه‌ به‌و جۆره‌ى بگونجێت و رۆڵ بینێت له‌ به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌پێدانى کێڵگه‌کانى نه‌وت و گازه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌کان و ئه‌وانه‌ى دۆزراونه‌ته‌وه‌ تا پیشه‌سازیى نه‌وت و گاز پێش بخات و گه‌شه‌ بدات به‌ که‌رته‌کانى ترى وزه‌ له‌ عێراقدا.

وه‌ک نوسینگه‌ى راگه‌یاندنیش ئاماژه‌ى بۆ کردوه‌ قانونه‌که‌ نێرداوه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى له‌ رۆژنامه‌ى ره‌سمییدا.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group