4
7 تورکیا بریارى هێرشکردن بۆ شه‌نگال راده‌گه‌یه‌نێ و عێراقیش هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى ئه‌وناوچه‌یه‌ ده‌کات
25/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







تورکیا ده‌ستپێکردنى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر شه‌نگال راگه‌یاند و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هێزى زیاترى ره‌وانه‌ى بنکه‌کانى له‌ نزیک سنوورى سووریاو عێراق کرد.

ئاژانسى (ئه‌نادۆڵ)، بڵاویکرده‌وه‌، تورکیا پشتیوانى سه‌ربازى نوێى به‌ره‌و ئاراسته‌ى یه‌که‌کانى سوپاى وڵاته‌که‌ى له‌ نزیک سنوورى سووریا جووڵاندووه‌ و ئه‌و هێزانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ویلایه‌تى ئه‌دیمان له‌ باشوورى تورکیا.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 25ى مارسى 2018، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا  ، فه‌رمانى ده‌ستپێکردنى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ى شه‌نگال راگه‌یاند، به‌ گوێره‌ى فه‌رمانه‌که‌، سوپاى تورکیا ئه‌رکییه‌تى ناوچه‌که‌ له‌ بوونى هێزه‌کانى په‌که‌که‌ دابماڵێت.

له‌کاتێکدا که‌ پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌) له‌سه‌ر داواى عێراق بڕیارى کشانه‌وه‌ى له‌شه‌نگال راگه‌یاند،تاوه‌کو بیانووى تورکیا له‌هه‌بونى هێزه‌کانى په‌که‌که‌ له‌و ناوچه‌یه‌ بۆهێرش کردن نه‌مێنێ  .

به‌پێى زانیاریه‌کان له‌ ئێستادا هێزێکى زۆرى سوپاى عێراق گه‌یشتۆته‌ قه‌زاى شه‌نگال و له‌گه‌ڵ یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شنگال له‌ شوێن و پێگه‌کانى په‌که‌که‌ تاوه‌کو سه‌ر سنوورى عێراق -سووریا جێگیربوون، هاتنى هێزى سوپاى عێراقیش به‌رده‌وامه‌.

هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق رایگه‌یاند، حکومه‌تى عێراق له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى ده‌سته‌وه‌ستان نابێت.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق رایگه‌یاند: "حکومه‌تى عێراق وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاگادارنه‌کردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى بوونى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیى تورکیا له‌ قه‌زاى شه‌نگال. ئه‌و زانیارییانه‌ى باس له‌ ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌کات  درووست نین. ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى تورکیا راست بێت، ئه‌وا حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى به‌رگرى زانیارییان له‌باره‌وه‌ ده‌بوو".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group