عێراق قه‌رزه‌کانى گه‌یشتۆته‌ 132 ملیار دۆلار و ساڵانه‌ش ده‌بێت بڕى 7 ملیار دۆلار سوو بدات

3/27/2018 4:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







په‌رله‌مانتارێکى پێشووى عیراق رایده‌گه‌یه‌نیت ''عیراق 132 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌ و ساڵانه‌ 7 ملیار دۆلار سووى قه‌رزه‌کانى ده‌دات''.

دادوه‌ر وائیل عه‌بدولله‌تیف په‌رله‌مانتارى پێشووى عیراق رایگه‌یاند ''ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق شکستێکى راسته‌قینه‌ى هێناوه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنى بارودۆخى ئابورى عیراق و گه‌ڵاڵه‌کردنى دیدیگایه‌کى روون بۆ چاره‌سه‌رکردنى پلانه‌کانى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌یى له‌رووى به‌گژداچوونه‌وه‌ى بێ کارى و هه‌ژارى له‌وڵات''.

وائیل عه‌بدولله‌تیف ده‌شڵێت ''قه‌رزه‌کانى سه‌ر عیراق گه‌یشتۆته‌ 132 ملیار  دۆلار و ساڵانه‌ش  حکومه‌تى عیراق ده‌بێت بڕى 7 ملیار دۆلار وه‌ک سوو بداته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ى قه‌رزیان به‌عیراق به‌خشیوه‌. ئه‌وه‌ش واده‌کات قه‌رزکانى سه‌ر وڵات رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر که‌ڵه‌که‌ بێت و بکه‌وێته‌ ئه‌ستۆى نه‌وه‌کانى داهاتووى وڵاته‌وه‌''.


زۆرترین خوێندراو