4
7 عه‌بادى: له‌پرسى پێکهێنانى حکومه‌تدا پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بخرێته‌ سه‌رووى هه‌موو شتێکه‌وه‌
14/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق  رایگه‌یاند: پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى عێراق رێز له‌ ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بگرن و پێویسته‌ حکومه‌تێکى به‌هێز پێکبهێنرێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 14 ى مایسى 2018 ، حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا   رایگه‌یاند : "حکومه‌ت توانى به‌رپرسیارێتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت".

داواشى له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کرد، "رێز له‌ ئه‌نجامى پرۆسه‌که‌ بگرن، که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت".

عه‌بادى دووپاتیشیکرده‌وه‌، " له‌ پرسى پێکهێنانى حکومه‌تدا پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بخرێته‌ سه‌رووى هه‌موو شتێکه‌وه‌ ".

عه‌بادى ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕى بۆ "پێکهێنانى حکومه‌تێکى به‌هێزى نیشتیمانى خاڵى له‌ گه‌نده‌ڵى و پشکپشکێنه‌ و ئه‌جێنداى ده‌ره‌کى". 

هه‌روه‌ها وتیشى:  "له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا، حکومه‌ته‌که‌ى سه‌رکه‌وتوو بووه‌ له‌ تێکشکاندنى داعش و ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و دابه‌شکردنى وڵات و هه‌ڵسانه‌وه‌ى عێراق له‌ گۆڕه‌پانى سیاسى ناوچه‌که‌ و جیهاندا".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group