4
7 مالکی گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى راده‌گه‌یه‌نێ‌
15/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى نورى مالکی، سه‌رۆکى ئیئتیلافى "ده‌وڵه‌تى یاسا" رایگه‌یاند : به‌زووترین کات گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى راده‌گه‌یه‌نین و وتیشی، له‌چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا هه‌ندێ لایه‌نى کوردیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌گه‌نه‌ شارى به‌غدا.

هاشم روکابی، وته‌بێژى رۆژنامه‌وانى نووسینگه‌ى مالکى به‌ که‌ناڵى رووسیا توده‌ى راگه‌یاند: "له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا، ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا چه‌ندین دیدار و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى دیکه‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌باره‌ى پڕۆژه‌که‌یان له‌گه‌ڵیان گه‌یشتوونه‌ته‌ لێکتێگه‌یشتن، که‌ بریتییه‌ له‌ پێکهێنانى حکوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسی".

ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد، "ده‌وڵه‌تى یاسا له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، چاره‌سه‌رى سه‌ره‌کى بۆ ئه‌و دۆخه‌ى عێراقى پێوه‌ ده‌ناڵێنێت و بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ سیسته‌مى پشکپشکێنه‌، پرۆژه‌ى پێکهێنانى حکوومه‌تێکى به‌هێزى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانییه‌، ئه‌و جۆره‌ حکوومه‌ته‌ش له‌ هه‌موو سیسته‌مه‌ دیموکراتییه‌کانى جیهان باوه‌، بۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌کۆتایى هات و ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن ئاشکرا بوون، ده‌وڵه‌تى یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ستى به‌ گفتوگۆ و دانوستان کردووه‌، که‌ له‌گه‌ڵیان گه‌یشتوونه‌ته‌ لێکتێگه‌یشتن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌".

هه‌روه‌ها ئاشکراشیکرد، "شه‌وى رابردوو و ئه‌مڕۆ چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجام دراون و سبه‌ش کۆبوونه‌وه‌کان له‌مباره‌یه‌وه‌ ته‌واو ده‌بن و گوتیشی، بڕیاره‌ چه‌ند لایه‌نێکى کوردیش له‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا بگه‌نه‌ به‌غدا و به‌شدارى له‌و دانوستانانه‌دا بکه‌ن و، له‌ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتووشدا گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى راده‌گه‌یه‌نین، که‌ له‌ ئاینده‌دا ئه‌و کوتله‌یه‌ ده‌بێته‌ بنه‌ماى پێکهێنانى حکوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت"، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ ناوى ئه‌و لایه‌نه‌ کوردییانه‌ بکات، که‌ بڕیاره‌ بچنه‌ پاڵ کوتله‌که‌ مالکی.

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌، دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى به‌شێک له‌ پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، هاوپه‌یمانێتى سائیرون له‌ رکابه‌رییه‌که‌دا پله‌ى یه‌که‌مى به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى جیاوازییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ لیسته‌کانى دواى خۆى ئه‌وه‌نده‌ زۆر نییه‌، بۆیه‌ لایه‌نى براوه‌ ده‌یه‌وێت هه‌رچى زووه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ک پێکبهێنێت، بۆئه‌وه‌ى له‌پێکهێنانى کابینه‌ى ئه‌مجاره‌ى حکوومه‌تدا دیوارى تایفى و مه‌زهه‌بگه‌رایى بڕووخێنێت.


K24


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group