په‌رله‌مانى عێراق بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کۆمسیۆن لیژنه‌یه‌ک پێکده‌هێنێ

5/22/2018 7:44:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







لیژنه‌ى ده‌ستپاکى په‌رله‌مانى عێراق، بڕیاریداوه‌ به‌ دروستکردنى لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و لیژنه‌که‌ سه‌ردانى کۆمسیۆن ده‌کات.

به‌پێێ نوسراوێکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى که‌له‌ 22-5-2018 ده‌ریکردووه‌   ،ئاماژه‌ به‌پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ راستى و دروستى رووداوه‌کان، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ ١٢ى ئایار به‌ڕێوه‌چوو .

لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌، له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى و یاسایى و کۆچ و کۆچبه‌رانى په‌ڕله‌مانى عێراق پێکهاتووه‌ و داوا له‌ کۆمسیۆن کراوه‌ هاوکارى لیژنه‌که‌ بێت.

له‌ نوسراوه‌که‌دا، ئاماژه‌ به‌ لێدوانى جیاوازى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ کراوه‌، که‌ ئاڕاسته‌ى کۆمسیۆن کراوه‌ و سکاڵاو به‌ڵگه‌ پێشکه‌ش کراون.
سه‌ره‌راى ئه‌و ناره‌زاییه‌ى له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره‌ به‌شداربوه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دروستبووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامى فه‌رمى ده‌نگه‌کان و دیارنه‌مانى ده‌نگى راستنه‌قینه‌یان و ئه‌نجامه‌که‌ ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ .

لیژنه‌که‌ له‌ پێنج ئه‌ندام پێکهاتوون :

1- عادل نورى محمد  ( وته‌بێژى قه‌رمى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى ) سه‌رۆکى لیژنه‌ .
2- عبدالکریم عبتان                                                                 ئه‌ندام .
3- سمیعه‌ محمد غلاب                                                              ئه‌ندام .
4- حمدیه‌ عباس الحسینى                                                          ئه‌ندام .
5- احمد عتیه‌ السلمانى                                                             ئه‌ندام .


زۆرترین خوێندراو