4
7 گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌ به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجامدراوه‌
3/6/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز 
 







به‌روارى 2 -6- 2018 له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکياوه‌ له‌رێگاى به‌نداوى ئه‌لیسۆ که‌ له‌سه‌ر رووبارى دیجله‌ بنیاتیناوه‌ ،رێژه‌ى ئاوى روباره‌که‌ 50% که‌مى کردووه‌ .
 

زافر عه‌بدوڵڵا حوسێن راوێژکارى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کانى عێراق رایگه‌یاند: هۆکارى که‌مبونه‌وه‌ى یه‌ده‌گى ئاو له‌ئێستادا دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه‌ نییه‌ که‌ تورکیا له‌سه‌ر روبارى دیجله‌ دروستیکردووه‌، به‌ڵکو  هۆکاره‌که‌ى بۆ که‌میى بڕى باران بارین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵدا،ووتیشى به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ئاوى دیجله‌ و فورات به‌رێژه‌ى له‌ 40%  که‌مبۆته‌وه‌ .
 
به‌رێوه‌به‌رى پڕۆژه‌ى به‌نداوى موسڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ بڕى ئه‌و ئاوه‌ى له‌ تورکیاوه‌ ده‌هاته‌ عێراق به‌رێژه‌ى له‌ 50% که‌میکردووه‌.
  
له‌لاى خۆشیه‌وه‌ فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى تورکیا له‌ به‌غدا راگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ : په‌یامى دۆسته‌ عیراقییه‌که‌مان سه‌باره‌ت به‌ ئاو بینى و هه‌موو په‌یامه‌کانتان قبوڵه‌ و هه‌موو ئه‌و سکاڵا و په‌یامانه‌ ده‌گه‌یه‌نمه‌ حکومه‌تى وڵاته‌که‌م، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌ من باڵیۆزم و ئه‌مه‌ش ئه‌رکه‌که‌مه‌، به‌ڵکوو وه‌ک دۆستێک و یه‌کێک له‌ به‌غداییه‌کان ئه‌و کاره‌ ده‌که‌م.

باڵیۆزى تورکیا ده‌شڵێت تورکیا به‌بێ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ دراوسێکه‌یدا هیچ هه‌نگاوێک نانێت،  ئه‌م هه‌نگاوه‌شى به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دراوسێکه‌یدا بووه‌ و هه‌نگاوه‌ هاوبه‌شه‌کانى دواى ئه‌م قۆناغه‌شى تاووتوێ کردووه‌، هاوتا عیراقییه‌کانیشمان له‌م ورده‌کارییه‌دا هاوبۆچوونمانن.









ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group