4
7 له‌عێراق بڕیارى زیندانى هه‌تاهه‌تایى بۆ ژنێکى فه‌ڕه‌نسى ده‌رکرا
3/6/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز









دادگاى تاوانه‌کانى عێراق بڕیارى دا سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایى به‌سه‌ر میلینا بوگه‌دیغ بسه‌پـێنرێت، ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ داعشه‌وه‌ کردبوو.

ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێس ده‌ڵێت دادوه‌رى ئه‌م دادگایه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ووتی"دادگا هێنده‌ به‌ڵگه‌ى له‌به‌رده‌ستدایه‌ تاوه‌کو بتوانێت سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایى به‌سه‌ر میلینا بوگه‌دیغ بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش به‌پـێى یاساى دژه‌ تێرۆر که‌ سزاکه‌ى ده‌گاته‌ هه‌تا له‌سێداره‌دان.

میلینا ته‌مه‌ن 27 ساڵ که‌ دایکى چوار منداڵه‌ و سیانیان ڕه‌وانه‌ى فه‌ڕه‌نسا کراونه‌ته‌وه‌، دادگا له‌ مانگى دووى ئه‌مساڵ سزاى زیندانى 7 مانگى بۆ ده‌رکرد به‌ تۆمه‌تى هاتنه‌ ناو خاکى عێراق به‌ شێوه‌یه‌کى نایاسایی.

له‌ میانه‌ى دادگایـیکردنه‌که‌ى ئه‌مڕۆ میلینا به‌ زمانى فه‌ڕه‌نسى به‌رگرى له‌ خۆى کرد و به‌پـێى وه‌رگێڕه‌که‌ى گوتویه‌تى ئه‌و بێ تاوانه‌ و هاوسه‌ره‌که‌ى فریوى داوه‌ و ناچارى کردووه‌ له‌گه‌ڵى بڕوات بۆ سوریا و عێراق. گوتیشى هه‌ڕه‌شه‌ى لێکردبوو ئه‌گه‌ربێت و له‌گه‌ڵى نه‌ڕه‌وات ئه‌وا منداڵه‌کانى هه‌ر ده‌بات.

ڕۆژى پـێنجشه‌ممه‌ جان ئیڤ لودغیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا ووتى میلینا تێرۆرستێکى داعشه‌ و له‌ دژى عێراق شه‌ڕى کردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌و وڵاته‌ دادگایى بکرێت.

به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ى میلینا بوگه‌دیغ و پارێزه‌ره‌کانى داوایانکرد میلینا بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا و له‌وێ دادگایى بکرێت. به‌پـێى یه‌کێک له‌ پارێزه‌ره‌کانى که‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى دادگا، گوتى داواکارى گشتى فه‌ڕه‌نسا فه‌رمانى ده‌سـتگیرکردنى بۆ میلینا ده‌رکردووه‌ تاوه‌کو له‌ ئۆفیسه‌که‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بکات.

سه‌رچاوه‌یه‌کى دادوه‌رى له‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ فڕانس پـرێسى گوتووه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنه‌که‌ له‌ چوارچێوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که‌ له‌ که‌یسێک که‌ له‌ 2 ى مانگى هه‌شتى ساڵى 2016 له‌ پاریس تۆمارکراوه‌ به‌ تۆمه‌تى به‌شداریکردن له‌ نێو گروپـێکى تێرۆرستى تاوانکاردا.

جێى ئاماژه‌یه‌ میلینا بوگه‌دیغ له‌ هاوینى ساڵى 2017 له‌ شارى موسڵ ده‌سـتگیرکرا و بڕواده‌کرێت هاوسه‌ره‌که‌ى له‌ میانه‌ى ڕزگارکردنى شارى موسڵ له‌ داعش کوژرابێت.






ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group