4
7 نزیکه‌ى چوار ملیۆن ئاواره‌ى عێراقى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌کانیان
27/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







رێکخراوى کۆچى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند که‌ له‌ کۆى پێنج ملیۆن و 800هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆى عێراق، سى ملیۆن و 800 هه‌زاریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌کانى خۆیان.

به‌ هۆى په‌لاماره‌کانى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى باکوور و رۆژئاواى عێراق له‌ هاوینى 2014 و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى رووبه‌رى یه‌ک له‌سه‌ر سێى خاکى عێراق، ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ هاووڵاتییانى عێراق له‌ ماڵ و حاڵى خۆیان بوون.

به‌پێى راپۆرتێکى رێکخراوى کۆچى نێوده‌وڵه‌تى که‌ کۆپیه‌کى به‌ده‌ست ئاژانسى ئانادۆڵو گه‌یشتووه‌ته‌ له‌ کۆى پێنج ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆى عێراق، سى ملیۆن و  800هه‌زاریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌کانى خۆیان.

رێکخراوى کۆچى نێوده‌وڵه‌تى روونیکردووه‌ته‌وه‌، زۆرترین ژماره‌ى ئاواره‌ که‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌کانیان به‌ پله‌ى یه‌که‌م پارێزگاى نه‌ینه‌وایه‌ که‌ یه‌ک ملیۆن و 400 هه‌زار که‌سه‌ و داوى ئه‌ویش پارێزگاى ئه‌نبار دێت که‌ یه‌ک ملیۆن و 100هه‌زار که‌سه‌ و به‌ پله‌ى سێیه‌م پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین دێت که‌ زیاتر له‌ 534 هه‌زار که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.


 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group