نرخى نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

2/3/2015 2:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ بازاڕه‌کانى جیهان نرخى به‌رمیلى نه‌وتى خاو به‌رز بونه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت به‌شێوه‌یه‌ک که‌ نزیک  ده‌بَته‌وه‌ له‌و نرخه‌ى له‌بوودجه‌ى گشتى عێراقى بۆ ساڵى 2015 دیاریکراوه‌.
 
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کىچاوه‌ڕوانه‌کراو  به‌شێوه‌یه‌کى کتوپڕ له‌ بازاڕه‌کانى جیهان نرخى نه‌وت رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ کرد که‌ نرخى هه‌ر به‌رمیلێکى نه‌وتى خاو گه‌یشته‌ 55 دۆلار، وه‌ک ئابووریناسانیش رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م نرخه‌ش نزیکه‌ له‌و نرخه‌ى که‌ بوودجه‌ى ئه‌م ساڵى عێراقى پێ ئاماده‌کراوه‌.

حکوومه‌تى عێراق بوودجه‌ى ساڵى 2015ى به‌ فرۆشتنى نرخى هه‌ر به‌رمیلێکى نه‌وت به‌ 56 دۆلار ئاماده‌ کردووه‌، بوودجه‌که‌ش به‌ 119 تریلیۆن دینار، که‌ ده‌گاته‌ " 105" ملیار دۆلار و به‌ کورتهێنانى 25 تریلیۆن دینار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ند کرا.
 
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ که‌ ئاژانسى ئانادۆڵو له‌ بۆرسه‌کانى نه‌وت ده‌ستى که‌وتووه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌ هۆى مانگرتن و دوور که‌وتنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ پاڵاوگاکانى نه‌وتى ئه‌مریکا و که‌مبوونه‌وه‌ى گه‌ڕان به‌ دواى بیرى نه‌وتى خاو له‌و وڵاته‌یه‌، بۆیه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبۆوه‌.
 
له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ، به‌ هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان، زیانى ئابوورى و سیاسى زۆر به‌ عێراق که‌وت، چى له‌ رووى ئاماده‌کردنى بوودجه‌ و چى له‌سه‌ر ئاستى په‌سه‌ندکردنی، چونکه‌ له‌و کاته‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان دابه‌زی، عێراق رووبه‌ڕووى قه‌یرانى ئابوورى و داریى بۆوه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌ ئێستادا که‌ شه‌ڕى داعش له‌ئارادایه‌.


زۆرترین خوێندراو