داعش فڕۆکه‌وانه‌ ئوردونییه‌که‌یان له‌ قه‌فه‌سێکدا ده‌سوتێنێ

2/4/2015 12:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

چه‌کدارانى  داعش فڕۆکه‌وانه‌ ئوردونییه‌که‌یان له‌ قه‌فه‌سێکدا ده‌سوتاند.
ئه‌مه‌ دواى ئه‌وه‌هات که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داواى ئازاد کردنى" ساجیده‌ ریشاوی"‌ یانکرد له‌به‌رامبه‌ر نه‌کوشتنى ئه‌و فرۆکه‌وانه‌ ئوردونیه‌، هه‌رچه‌نده‌  حکومه‌تی ئوردون ئاماده‌یى ئازادکردنى ‌ "ساجده‌ ریشاوى " ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی و داواشیکرد دڵنیا بکرێته‌وه‌ له‌وه‌ی فڕۆکه‌وانه‌که‌ سه‌لامه‌ته‌ ، به‌ڵام له‌تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا گرته‌یه‌کى ڤیدیۆى بڵاو کرایه‌وه‌ که‌"مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌" فڕۆکه‌وانه‌ ئوردونییه‌که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌له‌ قه‌فه‌سێکدا  گرى تێبه‌ر ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یکى دڕندانه‌وه‌ دور له‌بنه‌ماکانى ماڤى مرۆژڤ  ده‌یکوژن .

رۆژی  24 ى کانونى یه‌که‌مى 2014  فڕۆکه‌یه‌کی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌وانه‌که‌  "مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌"  ئوردونیی خۆی هه‌ڵدایه‌ ده‌ره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ و دواترله‌لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌  ده‌ستگیر کرا 
 
"مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌"  ته‌مه‌نى  26 ساڵه‌ و خه‌ڵکی پارێزگای ئه‌لکرکی باشووری ئوردونه‌ و شه‌ش ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ هێزی ئاسمانی ئوردونه‌وه‌ کردووه‌.


زۆرترین خوێندراو