نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات

5/11/2015 5:36:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ چوارچێوه‌ى پـیاداچوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى مافه‌کانى مرۆڤى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ ڕه‌وشى مافه‌کانى مرۆڤ له‌ وڵاتاندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ ‌ژنیڤ کاربه‌ده‌سـتانى ئه‌مه‌ریکا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کرا سه‌باره‌ت به‌ ‌جێبه‌جێکردنى سزاى له‌سێداره‌دان و هێزى له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ‌و گرتنه‌به‌رى ڕێوشۆینى توندى ئاسایشى له‌ ئه‌مه‌ریکا.

جه‌یمس کادۆگان به‌رپرس له‌ به‌شى مافه‌کانى مرۆڤ له‌ وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ى بۆ‌ ژماره‌یه‌ک دۆسێى گرنگى ئه‌م دواییانه‌ کرد، له‌وانه‌ کوشتنى پـیاوێکى ڕه‌ش پێستى بێ چه‌ک به‌ ده‌سـتى پـۆلیس. وتى پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا باشتر کاربکات بۆ پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ ،ووتیشى  ئه‌و ڕووداوانه‌ وه‌امان لێ ده‌کات کارى زیاتر و ڕژد بکه‌ین بۆ باشترکردنى ڕێوشوێنه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ ده‌پارێزن.

هه‌روه‌ها سزاى له‌سێداره‌دان له‌ ‌ئه‌مریکا بووه‌ته‌ مایه‌ى سه‌رنج ڕاکێشان و ژماره‌یه‌ک‌‌  له‌ وڵاتان داواى نه‌هێشتنى ئه‌و سزایه‌ ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کى تریان ده‌ڵێن هێچ نه‌بێت ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت به‌لایه‌ن که‌م هه‌نگاو بنێت بۆ جێبه‌جێ‌نه‌کردنى ئه‌م سزایه‌ به‌سه‌ر که‌سانى نه‌خۆشى ده‌روونیـیان هه‌یه‌.

سه‌باره‌ى به‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کرێکارانى کۆچبه‌ر، شانده‌که‌ى ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنى دا به‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێک بۆ پاراستنى مافه‌کانیان بدرێت.

له‌ دانیشنه‌که‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هه‌روه‌ها باسیش له‌ کۆمه‌ڵێـک بابه‌تى دیکه‌ کرا، له‌وانه‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانیCIA  و به‌رده‌وامبوونى زیندانیکردن له‌ گوانتانامۆ به‌ى کوبا و هێرشه‌کانى فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان و کاره‌کانى چاودێرى له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانیـیه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو