دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تاوان داواى ده‌ستگیر کردنى سه‌رۆکى سودان ده‌کات

6/14/2015 5:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تاوان داوا ده‌کات عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکى سودان ده‌ستگیربکرێت ئه‌وه‌ى هه‌نوکه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ى لوتکه‌یى یه‌کێتى ئه‌فه‌ریکا له‌ جۆهانسنبرگ به‌شدارى کردووه‌.

دادگاکه‌ ڕایگه‌یاند سه‌رۆکى سودان  به‌شیر هه‌تا ئێستا دوو فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رکراوه‌. به‌ تۆمه‌ته‌کانى ئه‌نجامدانى تاوان و جینۆساید تاوانبارکراوه‌ به‌هۆى ڕه‌وانه‌ کردنى  له‌شکره‌که‌ى بۆ پشتیوانى کردنى میلیشیا عه‌ره‌به‌کان له‌ دامرکاندنى ڕاپه‌ڕینى چه‌کدار له‌ شه‌ڕى دارفور له‌ ساڵى 2003 دا.

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه‌ بوو به‌‌ مایه‌ى کوشتنى زیاتر له‌ 300 هه‌زار که‌س که‌ زۆربه‌یان سیڤیل بوون ، و ئاواره‌بوونى زیاد له‌ دوو ملیۆن که‌سى تر و هه‌ژارکردنى وڵاته‌که‌.

سدیق کابا سه‌رۆکى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تاوان له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا گوتى ئه‌فریکاى باشوور که‌ هه‌میشه‌ به‌شداریکردووه‌ له‌ به‌هێزکردنى دادگاکه‌ ، ده‌بێت هیچ هه‌وڵێک   به‌فیڕۆ نه‌دات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى به‌شیر جێبه‌جێ ده‌کرێت.



سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو