تاڵیبان هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر په‌رله‌مانى ئه‌فغانسـتان

6/22/2015 6:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى تاڵیبان له‌ کابولى پایته‌ختى هێرشیان کرده‌ سه‌ر بیناى په‌رله‌مانى ئه‌فغانسـتان ،له‌وهێرشه‌دا سه‌رجه‌م چه‌کدارانى تاڵیبان کوژران و  30 که‌سى تر برینداربوون .

 سه‌ره‌تاى هێرشه‌که‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ى بیناى په‌رله‌مان ده‌ستیپێکردووه‌  ،دواتر چه‌ند چه‌کدارێک هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى په‌رله‌مان به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕله‌ننێوانیان دروستبووه‌ .
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ سدیق سدیقى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانسـتان ڕایگه‌یاند : هێرشه‌که‌ى سه‌رپه‌رله‌مان له‌لایه‌ن 7 چه‌کدارى تاڵیبانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ که‌ پشتێنى بۆمبرێژکراویان به‌ستوه‌ دواى روبه‌روبونه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئاسایش ودواى دوو کاتژمێر سه‌رجه‌م هێرشکه‌ره‌کان کوژراون .

سدیقى ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌له‌و هێرشه‌دا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران سه‌لامه‌تن و زیانیان به‌رنه‌که‌وتووه‌ ،له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ کاربه‌ده‌سـتانى ئه‌و وڵاته‌  ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن  که‌به‌لایه‌نى که‌م 30 که‌س برینداربوون که‌له‌نێویاندا ژن و مناڵ هه‌یه‌.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ کابول به‌یانـنامه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه‌ و تیایدا به‌ توندى هێرشه‌که‌ى سه‌رزه‌نشتکرد و به‌ کارێـکى قێزه‌وه‌ن له‌ دژى دیموکراسى و حوکمى یاسا ناودێریکرد.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ تاڵیبان به‌رپـرسیارێتى خۆى له‌ هێرشه‌که‌ى سه‌ر په‌رله‌مانى ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند.



سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو