4
7 په‌نابه‌رێکى عێراقى داواکراو ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ کارى قاچاخچێتى به‌ کۆچبه‌رانه‌وه‌ کردبێت
24/8/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







دادگاى باڵاى نیوزله‌ندا بڕیاردا که‌ ڕێگه‌ به‌ په‌نابه‌رێکى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقى له‌و ووڵاته‌ بدات بۆ ئه‌وه‌ى بۆ دواهه‌مین جار تێهه‌ڵچونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه‌ى بکات که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تى ئوسترالیاوه‌ تۆمه‌تبارکراوه‌ به‌ تێوه‌گلان له‌ به‌ قاچاخبردنى کۆچبه‌ران بۆ ئوسترالیا له‌ساڵى 2001 دا. 
حکومه‌تى ئوسترالیا ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه‌ که‌ له‌ ئێستادا له‌ نیوله‌ندا په‌نابه‌ره‌ ، تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ى که‌ ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ ڕوودانى یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌کانى نوقمبونى به‌له‌می کۆچبه‌ران له‌ ساڵى 2001دا که‌ تێیدا نزیکه‌ى 350 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا له‌پێش گه‌شتنیان به‌ ئوسترالیا و به‌شێکى ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ش به‌ڕه‌گه‌ز کورد بوون. 

هه‌رچه‌نده‌ هێشتا واده‌ى دانیشتنه‌که‌ى دادگا دیارى نه‌کراوه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌رى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى که‌یسى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌ که‌ به‌رده‌وام ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ ده‌ستى له‌ به‌ قاچاخبردنى ئه‌و به‌له‌مه‌دا هه‌بوبێت ، پێده‌چێت نیوزله‌ندا ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ڕاده‌ستى ئوسترالیا بکات به‌مه‌به‌ستى دادگایکردنى له‌باره‌ى پرسى به‌ قاچاخبردنى کۆچبه‌ران بۆ ئوسترالیا له‌ساڵانى ڕابردودا.

پرسى ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌ له‌کاتێکدایه‌  له‌ ئێستادا حکومه‌تى ئوسترالیا به‌هۆى سیاسه‌ته‌ تونده‌کانیه‌وه‌ له‌باره‌ى کۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخه‌وه‌ توانیوێتى به‌ڕاده‌یه‌کى به‌رچاو کۆتایى به‌ کارى قاچاخچیه‌کان بهێنێت به‌وه‌ى هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بکات ، ده‌ستگیرده‌کرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ به‌به‌له‌مه‌که‌ لێوه‌ى هاتووه‌. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group