ئه‌ڵمانیا هاوڵاتیانى ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ له‌مه‌ترسى گه‌شتکردنیان بۆ تورکیا

9/6/2017 10:24:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سیگمار گابرێل وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا هاوڵاتیانى سه‌باره‌ت به‌ گه‌شتکردنیان بۆ تورکیا ئاگادار ده‌کاته‌وه‌و به‌مه‌ترسى ده‌زانێ  وتى ئه‌وان ژیانى خۆیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ ده‌ستگیربکرێن ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌کانیشدا و ئه‌وه‌ش دواى زنجیره‌یه‌ک له‌ ده‌ستگیرکردنى هاوڵاتیانى ئه‌ڵمانى دێت له‌لایه‌ن تورکیاوه‌.

ئه‌م ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئه‌ڵمانیا و تورکیا له‌نزمترین ئاستدایه‌ و هه‌روه‌ها زیانیش به‌ بوارى گه‌شتیاریى تورکیا ده‌گه‌یه‌نێت ،به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ نه‌که‌ن به‌هۆى مه‌ترسى ده‌ستگیر کردنیانه‌وه‌ .

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ دوو هاوڵاتی ئه‌ڵمانی له‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى ئه‌نتاڵیا ده‌ستگیرکران و دواتر یه‌کێکیان ئازادکرا. حکومه‌تى به‌رلینیش پێى وایه‌ ئه‌و دوو که‌سه‌ و یانزه‌ که‌سى دیکه‌ش به‌هۆى هۆکارى سیاسییه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا  ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌ " له‌ هه‌موو شوێنه‌کانى تورکیادا ئه‌م ده‌ستگیرکردنانه‌ هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌کانیشدا."

وتیشى " ناتوانین ڕێگه‌ له‌ هاوڵاتیان بگرین گه‌شت بکه‌ن به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بڕۆن هۆشداریان پێده‌ده‌ین وورده‌کارییه‌کانمان بۆیان ڕوون کردۆته‌وه‌."




سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو