4
7 ئه‌ردۆغان ئاشکراى کرد وڵاته‌که‌ى گرێبه‌ستێـکى له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ کڕینى سیسته‌مى S-400 واژۆ کردووه‌
12/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ڕاگه‌یاندنه‌کانى ناوى تورکیا ئاشکرایان کرد که‌ ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌گرێبه‌ستێـکیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا واژۆ کردووه‌ بۆ کڕینى سیسته‌مى پـێشکه‌وتووى جۆرى S-400 بۆ موشه‌کى به‌رگری.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ له‌و کاته‌ى به‌ فڕۆکه‌که‌ى له‌ کازاخستانه‌وه‌ به‌ره‌و تورکیا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وانى تورک باسى له‌وکردووه‌ که‌ بۆ کڕینى سیسته‌مى پـێشکه‌وتووى جۆرى S-400 بۆ موشه‌کى به‌رگری گرێبه‌ستێکیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا واژۆ کردووه‌   ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاگاداربێت پاره‌ى پـێشه‌کى کڕینى سیستمه‌که‌ دراوه‌.

له‌ مۆسکۆش، ڤلادیمیر کوژین ڕاوێژکارى ڤلادیمیر پـوتن بۆ هاوکارى ته‌کنینکى له‌شکرى مۆرکردنى گرێبه‌سته‌که‌ى پشـتڕاستکرده‌وه‌ و گوتى له‌ ئێستادا کار بۆ جێبه‌جێکردنى ده‌کرێت.

شایانى باسه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستى له‌شکرى تورکیایه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ندامى ناتۆ ئه‌نجامى بدات ، بۆیه‌ پـێشبینى ده‌کرێت ببێته‌ جێى نیگه‌رانى ئه‌و وڵاتانه‌.

پـێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا تورکیاى ئاگادارکردبووه‌وه‌ له‌وه‌ى باشتره‌ ئه‌و ئامێر و که‌لوپه‌له‌ له‌شکریـیانه‌ بکڕێت که‌ ڕووى ته‌کنیکى له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌کانى ناتۆ ده‌گونجێن، به‌ڵام ئه‌ردۆغان گوتى تورکیا دووه‌م گه‌وره‌ترین له‌شکرى ناتۆیه‌ له‌ پاش ئه‌مه‌ریکا، بۆیه‌ ئازاده‌ له‌وه‌ى چى به‌ پـێویستى ده‌زانێت بۆخۆى ده‌یکڕێت.


سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group