ئه‌مریکا بودجه‌ى به‌رگرى وڵاته‌که‌ى په‌سه‌ند کرد وپشکى کوردیشی تێدایه‌

9/22/2017 9:38:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا بۆ ساڵى 2018 به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ پرۆژه‌ى بودجه‌ى به‌رگرى وڵاته‌که‌ى په‌سند کرد و له‌و بودجه‌یه‌ پشکێک بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ و پشکێکى تریش بو هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات ته‌رخانکراوه‌.

پرۆژه‌که‌ به‌ ده‌نگى 89 ئه‌ندام به‌به‌ڵێ‌ به‌رامبه‌ر ده‌نگى 8 ئه‌ندام به‌نه‌خێر په‌سند کرا

بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا بۆ ساڵى 2018  حه‌وسه‌د 700 ملیار دۆلاره‌ و 60 ملیار له‌و پاره‌یه‌ بۆ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان ته‌رخانکرد، هه‌روه‌ها بڕێکى به‌رچاوى بودجه‌که‌ ته‌رخانکراوه‌ بۆ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌ تایبه‌تى شه‌ڕى داعش.

هه‌رووه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان بڕى 360 ملیۆن دۆلار ته‌رخانکراوه‌ بۆ مووچه‌ى 36 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى کوردستان، هه‌روه‌ها بڕێک که‌ به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت ته‌رخانکراوه‌ بۆ پڕچه‌ککردنى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات.





زۆرترین خوێندراو