4
7 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات ئه‌رکه‌ سه‌ربازیه‌کانى وڵاته‌که‌ى بۆ مه‌شق پێکردنى پێشمه‌رگه‌ درێژ بکاته‌وه‌
7/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا داواى له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى کرد ئه‌رکه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌ڵمانیا بۆ مه‌شق پێکردنى پێشمه‌رگه‌ درێژ بکاته‌وه‌ و وتى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌ڵمانیا مه‌ترسى جه‌نگێکى نوێى ناوخۆ زیاد ده‌کات.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌رکه‌ سه‌ربازییه‌کانى له‌ مانگى ڕابردوودا وه‌ستاند دواى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجامدا.

سیگمار گابرێل وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا داواى له‌و خه‌ڵکانه‌ کرد که‌ له‌ حکومه‌تى داهاتوودا به‌شدار ده‌بن به‌تایبه‌تى حیزبى سه‌وزه‌کان دژایه‌تى درێژکردنه‌وه‌ى ئه‌رکى سه‌ربازیى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق نه‌که‌ن.

گابرێل به‌مزووانه‌ له‌ پۆسته‌که‌یدا نامێنێت دواى ئه‌وه‌ى حیزبى دیموکراتى هاوبه‌ش شکستێکى گه‌وره‌ى هێنا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى 24ى مانگى نۆدا.

ئه‌ڵمانیا نزیکه‌ى 150 سه‌ربازیى هه‌یه‌ له‌ عێراقدا بۆ مه‌شق پێکردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌نگیاندا دژى ڕێکخراوى داعش له‌ عێراق و سوریادا.

گابرێل به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى وت " هه‌ر کاتێک چالاکى کۆمه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وێ زیاد ببێت گرژییه‌کان که‌متر ده‌بنه‌وه‌. کشانه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌کى هه‌ڵه‌ ده‌بێت بۆ لایه‌نه‌کان و وه‌کوو ئه‌وه‌ وایه‌ ئێمه‌ ڕازى ببین به‌ مه‌ترسى شه‌ڕێکى دیکه‌ى نوێى ناوخۆ."




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 

‌ 26 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group