4
7 ڕووسیا دژى پـرۆژه‌ بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کانى چه‌کى کیمیایـیه‌ له‌ سوریا
9/11/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ى له‌ دژى ئه‌و پـرۆژه‌ بڕیاره‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داڕێژراوه‌ بۆ درێژکردنه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له‌و هێرشانه‌ى له‌ سوریا به‌ چه‌کى کیمیایى کراون.

رۆژى چوارشه‌ممه‌8 ى تشرینى دووه‌مى 2017 ، سێرگێى ڕیابکۆڤ له‌ مۆسکۆ ئه‌مه‌ى ڕاگه‌یاند پاش چه‌ند کاژمێرێک له‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى ڕاپـۆرتێکى نێوده‌وڵه‌تى ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ تیایدا ئۆباڵى هێرشێکى کیمیایى له‌ سوریا ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمه‌شق.

شایانى باسه‌ پـرۆژه‌ بڕیاره‌که‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکاوه‌ داڕێژراوه‌ و تیایدا داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کرێت هاوکارى ته‌واوبکه‌ن له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان، وه‌ ڕێگه‌ به‌ سوریا نه‌درێت چه‌کى کیمیایى دروستبکات.

لێکۆڵینه‌وه‌کان که‌ به‌ هاوبه‌شى له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوى قه‌ده‌غه‌کردنى چه‌کى کیمیایى به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌پـێى بڕیارێکى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌ که‌ له‌ ساڵى 2015 په‌سه‌ندکرابوو و له‌ ساڵى 2016 بۆ ماوه‌ى ساڵێکى دیکه‌ درێژکرایه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگى یازده‌یه‌ به‌ کۆتاییدێت ئه‌گه‌ربێت و نوێ نه‌کرێته‌وه‌.

له‌ 26 ى مانگى ده‌ ڕاپـۆرتێکى تیمى لێکۆڵینه‌وه‌کان گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى حکومه‌تى سوریا به‌رپـرسیاره‌ له‌و هێرشه‌ کیمیایـیه‌ى له‌ مانگى چواردا کرایه‌ سه‌ر شارۆچکه‌ى خان شه‌یخون له‌ باکورى ڕۆژئاواى سوریا که‌ بووه‌ مایه‌ى گیان له‌ده‌ستدانى ده‌یان که‌سى سیڤیل و برینداربوونى سه‌دان که‌سى دیکه‌.

به‌ڵام مۆسکۆ که‌ پشتیوانى له‌ ڕژێمى سوریا ده‌کات ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه‌ بیسه‌لمێنێت دیمه‌شق به‌رپـرسیاره‌ له‌و هێرشه‌. ده‌شڵێت ئه‌و که‌ره‌سته‌ کیمیایـیانه‌ى خه‌ڵکى سیڤیلى کوشت له‌ ده‌ستى هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆندا بوون.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا

‌ 16 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group