4
7 دیموکراته‌کانى ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتنێکى به‌رچاو بۆخۆیان تۆمارده‌که‌ن
9/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






 
دیموکراته‌کان سه‌رکه‌وتنێـکى گه‌وره‌یان بۆخۆیان تۆمارکرد له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند ویلایه‌تێکى ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوون.

له‌ ویلایه‌تى ڤێرجینیا، ڕالف نۆرپم‌ى دیموکرات پـۆستى فه‌رمانڕه‌واى برده‌وه‌ به‌ ده‌نگى 53.9% ى خه‌ڵکى ویلایه‌ته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدا ئێد گله‌سپى کۆمارى 45% ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێنا. بۆ پـۆستى جێگرى فه‌رمانڕه‌وا، جه‌ستن فێرفاکس‌ى دیموکرات 52.7%ى ده‌نگه‌کانى برده‌وه‌ و ڕکابه‌ره‌که‌ى خانم جڵ ڤۆگڵى کۆمارى 47.3% ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێنا.

 
هه‌روه‌ها مارک هێرینگ‌ى دیموکرات به‌ ده‌نگى 53.3% پـۆستى داواکارى گشتى ویلایه‌تى ڤێرجینیاى برده‌وه‌ و ڕکابه‌ره‌که‌ى جۆن ئاده‌مسى کۆمارى 46.7% ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێنا.

هاوکات هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ویلایه‌تى ڤێرجینیاش به‌ڕێوه‌چوو و هه‌تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ کۆى 100 کورسیـیه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نه‌که‌ 95 کورسى یه‌کلابووه‌ته‌وه‌ و له‌وێش دیموکراته‌کان هه‌تا ئێستا 14 کورسى زیاتریان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌راورد به‌ خولى پـێشوو که‌ 66 کورسى کۆمارى بوو به‌رامبه‌ر 34 ى دیموکرات، به‌ڵام وا ئێستا دیموکراته‌کان 48 کورسیان بۆخۆیان مسۆگه‌رکردووه‌ و کۆماریـیه‌کانیش ژماره‌ى کورسیـیه‌کانیان که‌مبووه‌ته‌وه‌ و هه‌تا ئێستا 47 کورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌. هێشتا 5 کورسى دیکه‌ ماوه‌ یه‌کلاببنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى نزیکى ژماره‌ى ده‌نگى ڕکابه‌ره‌کان، بۆیه‌ پـێویستى به‌ وردبینى زیاتره‌ له‌ پـرۆسه‌ى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌که‌کان.

له‌ ویلایه‌تى نیوجێرزی، فێڵ مێرفیى دیموکرات پـۆستى فه‌رمانڕه‌واى بۆخۆى مسۆگه‌رکرد به‌ بردنه‌وه‌ى 55%ى ده‌نگه‌کان، به‌ڵام خانم کیم گۆدانیۆى کۆمارى که‌ ڕکابه‌ره‌ سه‌ره‌کى بوو 43% ى ده‌نگه‌کانى هێناوه‌.

به‌مه‌ش فێڵ مێرفى شوێنى کرێس کریستى کۆمارى ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌ میانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ساڵى 2016 پشتیوانى خۆى بۆ سه‌رۆک ترامپ ده‌ربڕی.

له‌ شارى مایه‌ڵ سکوێرى نیوجێرزی، ڕاڤینده‌ر بهاڵا که‌ که‌سێکى دیموکراتى به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک سیخه‌، پـۆستى سه‌رۆکى شاره‌وانى برده‌وه‌.

له‌ ویلایه‌تى مه‌ین، خه‌ڵکى ده‌نگیان دا بۆ په‌سه‌ندکردنى برۆژه‌ یاسایه‌ک له‌ ویلایه‌ته‌که‌یان که‌ بۆ فراوانکردن و په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ى یارمه‌تى ته‌ندروستیـیه‌. ئه‌م پـرۆژه‌ بڕیاره‌ پـێنج جار ڤیتۆکرابوو له‌ لایه‌ن پـۆڵ لێپه‌یج‌ى کۆمارى که‌ فه‌رمانڕه‌واى ویلایه‌ته‌که‌یه‌.

له‌ ویلایه‌تى واشنتن له‌ ڕۆژئاواى ئه‌مه‌ریکا، له‌ هه‌ڵبژاردنێکى تایبه‌تدا بۆ بڕکردنه‌وه‌ى کورسـیه‌کى ئه‌نجومه‌نى سیناتى ویلایه‌ته‌که‌، خانم مانکا دهینگراى دیموکرات سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش دیموکراته‌کان کۆنترۆڵى هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى یاسادانه‌رانى ویلایه‌تى واشنتن ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئۆفیسى فه‌رمانڕه‌واى ویلایه‌ته‌که‌شیان له‌ده‌ستدایه‌.

له‌ شارى نیویۆرک، جارێکى دیکه‌ خه‌ڵکى شاره‌که‌ به‌ ده‌نگى 66.5% پشـتیوانى خۆیان بۆ بێڵ دى بلاسیۆى دیموکرات ده‌ربڕى که‌ بۆ 4 ساڵى دیکه‌ له‌ پـۆستى سه‌رۆکى شاره‌وانى بمێنێته‌وه‌. خانم نیکۆڵ مالیۆتاکسى کۆمارى که‌ ڕکابه‌رى بوو ته‌نها 27.8% ى ده‌نگه‌کانى به‌دستهێنا.

بێڵ دى بلاسیۆى که‌ ناسراوه‌ به‌وه‌ى له‌ دژى سیاسه‌ته‌کانى سه‌رۆک ترامپه‌، له‌ وتارێکى بۆ لایه‌نگرانى له‌ مۆزخانه‌ى برۆکلین گوتی" خه‌ڵکى شاره‌که‌ په‌یامێکى ڕوونیان بۆ کۆشکى سپى ڕه‌وانه‌کرد." پاشان ڕووى ده‌مى کرده‌ سه‌رۆک ترامپ که‌ ئه‌ویش به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکى شارى نیویۆرکه‌، گوتی"ئه‌گه‌ر پـێچه‌وانه‌ى زێدى خۆتان هه‌ڵوێستان هه‌بێت، ئه‌وا شاره‌که‌مان ڕووبه‌ڕووتان ده‌بێته‌وه‌."

گوتیشى هه‌ر وه‌کو پـێشتر ده‌مێنـنه‌وه‌ و به‌رگرى له‌ سیسته‌مى ته‌ندروستى وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن که‌ مه‌به‌ستى به‌رنامه‌ ته‌ندروستیـیه‌که‌ى سه‌رۆکى پـێشوو براک ئۆبامایه‌.

بێڵ دى بلاسیۆى که‌ باوباپـێرانى کۆچبه‌رى ئیتالى و ئه‌ڵمانین، به‌رگرى له‌ کۆچبه‌ران کرد و گوتى "کاتێک کۆچبه‌ران هێرشیان ده‌کرێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌موومان ده‌گرێته‌وه‌."






ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 

‌ 21 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group