4
7 کۆمپانیاى ڕووسنه‌فت بڕى 1.3 ملیار دۆلارى داوه‌ به‌هه‌رێمى کوردستان
14/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








کۆمپانیاى ڕووسنه‌فتى ڕووسى ده‌ڵێت 1.3 ملیار دۆلارى به‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوه‌ له‌ چوارچێوه‌ى گرێبه‌ستێـکدا که‌ له‌م دوایـیانه‌ مۆریکردووه‌ و به‌غدا به‌ توندى له‌ دژیه‌تی.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 14 ى تشرینى دووه‌مى 2017  کۆمپانیاکه‌ له‌ ڕاپـۆرتى وه‌رزى سێـیه‌مى ئه‌مساڵى 2017ئه‌مه‌ى ئاشکراکرد و گوتى له‌ چوارچێوه‌ى گرێبه‌ستێکیدایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بۆ کڕینى نه‌وتى خاو.

ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێس ده‌ڵێت مانگى ده‌ ڕووسنه‌فت ڕایگه‌یاند گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان واژوکردووه‌ بۆ دابه‌شکردنى وه‌به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ 5 بیرى نه‌وتدا که‌ له‌ ناوچه‌ جێ ناکۆکى له‌سه‌ره‌کاندان.

عێراق لاى خۆیه‌وه‌ له‌ زارى جه‌بار عه‌لى ئه‌للعێبى وه‌زیرى نه‌وت به‌ توندى ڕه‌خنه‌ى له‌و گرێبه‌سته‌ گرت و گوتى هه‌ندێک به‌رپـرس له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هه‌روه‌ها کۆمپانیاى بیانیش باس له‌ گرێبه‌ستى نه‌وت ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن له‌ ناو سنوورى جوگرافى عێراق به‌بێ ئاگادارى حکومه‌تى فیدراڵى و وه‌زاره‌تى نه‌وت، ئه‌مه‌ش ده‌ستێوه‌ردانێکى ئاشکرایه‌ له‌ کاروبارى ناوخۆى عێراق و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌روه‌رى عێراق و سه‌رپێچیـیه‌ له‌ یاسا و ڕێسا نێوده‌وه‌ڵه‌تیـیه‌کان.

وتیشى به‌پـێى ده‌ستور ته‌نیا حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدراڵى مافى واژوکردنى گرێبه‌ستى وه‌به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و گازیان له‌ وڵاته‌که‌دا هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌رچ گرێبه‌ستێـکى دیکه‌ بکرێت نایاسایـیه‌ و ده‌وڵه‌تى عێراق پابه‌ندى نابێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماف به‌ حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌دات له‌ دادگاکانى ناوخۆ و هه‌روه‌ها له‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان ڕێوشوێنى یاسایى بگرێته‌به‌ر.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 

‌ 45 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group