4
7 ژماره‌ى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌که‌ى ئێران له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌
14/11/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز








کاربه‌ده‌ستانى ئێران ئاماژه‌ بۆ به‌رز بونه‌وه‌ى رێژه‌ى قوربانبانى بومه‌له‌رزه‌به‌هێزه‌که‌ى شه‌وى یه‌کشه‌ممه‌ ده‌که‌ن که‌شارى قه‌سرى شیرن و کرمانشانى گرته‌وه‌ .
 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14 ى تشرینى یه‌که‌مى 2017 به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌کان له‌نوسینگه‌ى پزیشکى دادوه‌رى کرماشان ڕایگه‌یاند:  تائێستا 530 که‌س به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 7460 که‌سى تریش برینداربوون .
 
هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ڕوحانى سه‌رۆکى ئێران سه‌ردانى کرماشانى کرد و له‌وێ به‌ڵێنى دا حکومه‌ت به‌ هه‌موو تواناکانیه‌وه‌ به‌ هاناى لێقه‌وماوه‌کانه‌وه‌ بچێت. داواشى له‌ کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌ت و فه‌رمانده‌ له‌شکرییه‌کان و ده‌زگا خێرخوازه‌کان و ڕێکخراوه‌ ناحکومیه‌کان کرد یارمه‌تى ده‌زگاى نیشته‌جێکردن بده‌ن و هیچ که‌سێک سه‌ربه‌خۆیانه‌ هیچ کارێک نه‌کات. ئه‌و ده‌زگایه‌ش ده‌زگایه‌کى نیمچه‌ حکومییه‌ و کاتى خۆى له‌ لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینى دامه‌زرێنه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌.

پیرحوسه‌ین کولیوه‌ند به‌رپـرسى ده‌زگاى به‌هاناچوونى پـزیشکى ئێران دوێنێ دووشه‌ممه‌ بۆ که‌ناڵى ته‌له‌فیزیۆنى وڵاته‌که‌ى ڕاگه‌یاند کاره‌کانى به‌هاناچوون له‌ شارى کرماشان به‌ کۆتایى هاتن.

به‌پـێى کاربه‌ده‌ستانى خۆجێى هه‌تا دوێنێ دووشه‌ممه‌ خه‌ڵکێکى زۆرى لێقه‌وماو یارمه‌تیان پـێنه‌گه‌یشتبوو و جگه‌ له‌وه‌ به‌ده‌ست سه‌رمایه‌کى زۆر ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدا زۆربه‌یان ماڵه‌کانیان وێرانبوون و له‌ ده‌ره‌وه‌ شه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

فه‌رامه‌ره‌ز ئه‌کبه‌رى فه‌رمانڕه‌واى ئوستانى قه‌سرى شیرین ئه‌ویش وتویه‌تى هێشتا له‌ هه‌ندێک گوند خه‌ڵکى پـێویستیان به‌ خۆراک و ئاو و شوێنه‌.

‌ 76 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group