4
7 سه‌دان هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانیانى هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا کوژراون
1/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







هاوپه‌یمانان که‌ئه‌مه‌ریکا ڕابه‌رایه‌تى ده‌کات رایگه‌یاند : سه‌دان هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانیاندا له‌عێراق و سوریا کوژراون

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کى هاوپه‌یمانانى دژى داعش هاتووه‌ :نزیکه‌ى 800 هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریادا کوژراون.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ :هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌بێ مه‌به‌ست بۆته‌ هۆى کوژرانى 801 هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌ ماوه‌ى نێوان مانگى هه‌شتى ساڵى 2014 ه‌وه‌ بۆ مانگى 10 ى 2017، جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ى له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ زۆر که‌متره‌ له‌و ژمارانه‌ى که‌ لایه‌نه‌ چاودێره‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌.

ڕێکخراوى چاودێرى ئێرۆرز ده‌ڵێت به‌ گشتى نزیکه‌ى 5961 هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانى هاوپه‌یماناندا کوژراون.

هاوپه‌یمانان له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات " هێشتا به‌رپرسیارێتى هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرین که‌ ببێته‌ مایه‌ى زیان گه‌یاندنێکى به‌بێ مه‌به‌ست و گیان له‌ده‌ستدانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نی."

وتیشى " هاوپه‌یمانان 28198 هێرشى ئاسمانیان ئه‌نجام داوه‌، وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا کۆى گشتى ڕاپۆرته‌کانى کوژرانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى گه‌یشتۆته‌ 1790 که‌س."

هێشتا هاوپه‌یمانان هه‌ڵسانگاندن بۆ 695 ڕاپۆرتى کوژرانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌که‌ن له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانى عێراق و سوریادا.

هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن به‌ته‌واوه‌تى هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان به‌دوور بگرن له‌ کوژرانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له‌ سوریا و عێراقدا.

 


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group