4
7 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌کان له‌ رۆژئاواى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
1/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1ى کانوونى یه‌که‌مى 2017 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌کانى رۆژئاواى کوردستان  به‌ڕێوه‌چوو .

له‌کاتژمێر 8ى به‌یانى بنکه‌کانى ده‌نگدان له‌ هه‌رسێ هه‌رێمى جزیره‌ و فورات و عه‌فرین به‌روى ده‌نگده‌ران کرانه‌وه‌ وتاکاتژمێر 11ى شه‌و به‌رده‌وام بوو ، هاوڵاتیان له‌ ناوچه‌ کوردییه‌کانى سوریا ڕوویان له‌ بنکه‌کانى ده‌نگدان کردبه‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شار و قه‌زا و ناحیـیه‌کانو کانتۆنه‌کان ، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنى له‌م جۆره‌یه‌ له‌ سوریادائه‌نجامبدرێ   .

له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا 1285 وێستگه‌ کرابوونه‌وه‌ و 10280 چاودێریش سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌که‌یان کرد، به‌گشتیش 5720 که‌س له‌ هه‌رێمه‌کانى جه‌زیره‌، فورات و عه‌فرین کێبڕکێ ده‌کرد.

پـێشتر له‌ 22 ى مانگى نۆى ئه‌مساڵ قۆناغى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه‌چوون و تیایاندا ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌ک و گونده‌کان پـێکهێنران.

بڕیاره‌ قۆناغى سێـیه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ مانگى یه‌کى ساڵى داهاتوو ئه‌نجام بدرێن. له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش هه‌ریه‌ک له‌و هه‌رێمانه‌ ئه‌نجومه‌نى خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و هاوکات ئه‌نجومه‌نێکى گشتى بۆ هه‌رسێ هه‌رێمه‌که‌ هه‌ڵده‌بژێرن که‌ وه‌ک په‌رله‌مان ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى ده‌بێت.
هه‌ر یه‌ک له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ دوو هاوسه‌رۆکیان ده‌بێت که‌ له‌ پـیاوێک و ژنێک پـێکدێن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group