4
7 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا : رزگارکردنى کۆچبه‌ران ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ڕاناگرین
2/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا ڕایگه‌یاند گێڕانه‌وه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران چاره‌سه‌رى قه‌یرانى کۆچ له‌ ئه‌وروپادا ناکات.

ئه‌نجلینۆ ئه‌لفانۆ ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا له‌ میانه‌ى چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى ئوسترالیان فاینه‌نشاڵ ڕیڤیودا ده‌ڵێت له‌ ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ک له‌ سیاسیه‌کان ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تى گێڕانه‌وه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران پیاده‌ بکرێت ، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکه‌ که‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئوسترالیاوه‌ پیاده‌ ده‌کرێت و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌و سیاسه‌ته‌ ، به‌ڵام به‌ ووته‌ى ئه‌لفانۆ ، سیاسه‌تێک کاریگه‌رى ده‌بێت بۆ ئه‌وروپا که‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شکردنى ئه‌و ئه‌رکانه‌ بێت که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ پرسى کۆچبه‌رانه‌وه‌یه‌ له‌ نێوان ووڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپادا.

هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى ڕزگارکردنى کۆچبه‌ران له‌ ئاوه‌کانى ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا ده‌ڵێت ئه‌وان ڕزگاکردنى کۆچبه‌ران  له‌ مه‌ترسیه‌کانى ئاوه‌کانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا ڕاناگرن به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنى لێشاوى کۆچ بۆ ئیتالیا و ئه‌وروپا.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group