4
7 مه‌حمود عه‌باس نیگه‌رانه‌ له‌ به‌پایته‌ختکردنى قودس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌
4/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى ڕاگه‌یاندنى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل، مه‌حمود عه‌باس په‌یوه‌ندیى به‌ ‌ئه‌ردوغانه‌وه‌ کرد. دواى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى ڕاگه‌یاندنى شارى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ وتارى چوارشه‌مه‌دا، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتدارێتیى فه‌له‌ستین په‌یوه‌ندیى به‌ ‌ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆکى تورکیاوه‌ کرد و داواى لێکرد به‌ توندى ڕووبه‌ڕووى بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ بوه‌ستێته‌وه‌.

دوابه‌دواى ڕاپۆرته‌ هه‌واڵه‌کان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى قودس به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌، جیرارد کۆشنه‌ر زاوا و هاوکات گه‌وره‌ ڕاوێژکارى تره‌مپ ئه‌وه‌ى پشتڕاست کرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌مزووانه‌ ڕاى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌رده‌بڕێت و له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌کات.

له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌گه‌ره‌دا، مه‌حمود عه‌باس په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغاندا کرد و داواى لێکرد‌ به‌ ‌توندیى ڕووبه‌ڕووى تره‌مپ ببێته‌وه. ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى تورکى بڵاویکرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکى تورکیا نیگه‌رانه‌ ‌و پشتیوانیى له‌ ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین ده‌کات که‌ پایته‌خته‌که‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى قودس بێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group